fbpx
Shadow Shadow

"ڕێککەوتنى ئەمنى عێراق و ئەمریکا دەمێنێتەوە"

 سائیرون هەڕەشە دەکات “پەیامەکەى سەدر پشتگوێخرا”

23:16 یه‌ك شه‌ممه‌ 05 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

هاوپەیمانى سائیرون هۆشداریدەداتە سەرۆکى پەرلەمان و بە “پشتگوێخستنى” داواکارییەکانى موقتەدا سەدڕ، رابه‌ری ره‌وتی سه‌دڕ تۆمەتبارى دەکات، هەڕەشەى ئەوەشدەکات کە ئەو کارە ئاکامى خراپى دەبێت.

.

پێش پەسەندکردنى پڕۆژه‌ یاسای کردنە دەرەوەى هێزە بیانییەکان لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، موقتەدا سەدر حەوت داواى ئاڕاستەى پەرلەمان کرد، کە دیارترینیان کردنە دەرەوەى بەپەلەى هێزەکانى ئەمریکا و داخستنى باڵیۆزخانەى ئەو وڵاتە و بایکۆتکردنى کاڵاى ئەمریکى بوو.

.

سەباح ساعیدى پەرلەمانتارى سائیرون لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “سەرۆکایەتى پەرلەمان پەیامەکەى موقتەدا سەدڕى پشتگوێخست، کە چەندین خاڵى گرنگى تێدا بوو، بۆ کردنە دەرەوەى هێزەکانى ئەمریکا”.

.

وتیشى”ڕێککەوتنى ئەمنى نێوان ئەمریکا و عێراق بەپێی رێککەوتنى ستراتیژى نێوانیان کارى پێدەکرێت، کە ڕێگە بە ئەمریکا دەدات لەناو خاکى عێراق ئۆپراسیۆنى سەربازى بکرێت، لەکاتێکدا ئێمە داوامانکردبوو هەڵبوەشێتەوە”.

.

بڕیارەکەى پەرلەمان لە پێنج خاڵ پێکهاتووە، کە تێیدا داوا لە حکومەت کراوە بە هەڵوەشاندنەوەى داواى یارمەتى ئەمنى لە هاوپەیمانان، کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە بوونى هێزە بیانییەکان و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانى خاک و ئاسمان و ئاوى عێراق بەهەر هۆکارێک.

.

ڕامى سەکینى پەرلەمانتارى سائیرون لە  تویتێکدا ڕایگەیاند، “پێویستە ڕێکكەوتنێک بکرێت کە حکومەتى عێراق ناچار بکات بوونى هەموو هێزێکى بیانیى ڕەتبکاتەوە، هەروه‌ها باڵیۆزخانەى ئەمریکاش کە بووەتە بنکەیەکى سەربازى و بۆ مەبەستى لۆجستى نەک سیاسی بەکاردەهێنرێت دابخات ئەوەش لەپێناو شکۆ و سەروەرى عێراقدا” .

.

سەکینى دەشڵێت “بەڵام ئەو شتانە پشگوێخران و ئەوەش ئاکامى باشى نابێت نەک کاتێک کە پەشیماندەبنەوە ئەو کاتە هەستى پێبکەن” .

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل