fbpx
Shadow Shadow

"پێویستە عادل عەبدولمەهدی دەستلەکاربکێشێتەوە"

سائیرون “سەری سوڕماوە” لە ڕێککەوتنەکەى ماڵی عەمار حەکیم: کات درەنگە

10:28 چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنى سائیرونی موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، چارەسەری کێشەى وڵات بە دەستلەکارکێشانەوەى حکومەتى عادل عەبدولمەهدی دەستپێدەکات و کۆبوونەوە سیاسییەکەى ماڵی عەمار حەکیمیش “بەفیڕۆدانی هێز و توانایە”.

.

ڕامی سەکینی، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنى سائیرون لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند، “هەڵوێستی سائیرون یاخود ڕەوتی سەدر جەخت دەکاتەوە لە بوونی کێشەى گەورە لە کایەی سیاسی و پێویستە ڕێڕەوەکە ڕاست بکرێتەوە کە بە دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدی، هەمواری یاسایی کۆمسیۆن و بەسەربەخۆکردنی دەستپێدەکات و دانانی یاسایەکی شەفافی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.

.

ڕاشیگەیاند، “زۆربەى لایەنە سیاسییەکان ئەو هەڵوێستەیان ڕەتکردووەتەوە و دەیانەوێت دەستى دەستی بکەن و دوای بخەن بۆئەوەى بگەڕێینەوە بۆ چوارگۆشەى سەرەتا.”

.

دەشڵێت، “سائیرون سەری سوڕماوە لەو کۆبوونەوەیەی شەوی دووشەممە لە ماڵی عەمار حەکیم و لە هەموو کۆبوونەوەکانى تریش کە لە ماوەى دوو هەفتەى ڕابردوودا بەڕێوەچوون چونکە هیچ شتێکی تازەی تێدا نییە، ڕۆژێک حکومەت بە بەرپرسیار دەزانن و ڕۆژێکیش داوای لێ دەکەن.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل