fbpx
Shadow Shadow

سائیرون “بێلایەنى” خۆى ڕاگەیاند: لایەنگری کەس نین و پابەندین بە ڕێنماییەکانی موقتەدا سەدرەوە

18:39 هه‌ینی 27 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

فراکسیۆنی سائیرون لە پەرلەمانى عێراق ، پەیامێکی  ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەكان  عێراق کرد و ڕایگەیاند، لەپرسی دیاریکردنى سەرۆک وەزیراندا “بێلایەنن” و پابەندن بە ڕێنماییەکانی موقتەدا سەدرەوە.

.

حەمدوڵا ركابی، وتەبێژی فراکسیۆنی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ، هەینی 27ى تشرینی یەکەمی ، 2019، ڕایگەیاند “لە ئەنجامی  ئەو دۆخەی کە  ئێستا عێراقی پێدا دەگوزەرێت و لەپێناو ڕێزگرتن لە خۆاستی  خۆپیشاندەران تێکەڵ بە هیچ ململانییەکی سیاسی نابین كە چارەسەری بەسودی نەبێت بۆ گەلی عێراق، بەردەوابوونیشمان لە ئۆپۆزسیۆن بوون ڕادەگەیەنین لەژێر سایەی پەرلەماندا”.

.
وتیشى “فراکسیۆنی سائیرون لە هەڵبژاردن و پاڵپشتیكردنی کاندید بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق لایەنگیر نابێت، ئەو هەڵوێستەش دەرەنجامی بڕوای تەواومانە بە گرنگیی دوركەوتنەوە لە پێكدادنی سیاسی لەگەڵ هەمو لایەنەكاندا”.

.
وتەبێژی فراکسیۆنی سائیرون داواشی لە هەموو لایەنە سیاسیەکانی عێراق کرد،  هەڵوێستیان ڕوون بێت و بەرژەوەندیی عێراق بخەنە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل