fbpx
Shadow Shadow

زەین عابدین ئەو دیکتاتۆرەى لەوڵاتەکەى دەر کرا لەتاراوگە کۆچى دوایى کرد

19:33 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

زەین عابدین بن عەلى، سەرۆکى پێشووترى وڵاتى تونس لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى وڵاتى سعودیە بەهۆى نەخۆشییەوە لە تەمەنى 83 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.

.

بن عەلى لەساڵى 1987 تاوەکو سەرەتاى سەرهەڵدانى شۆڕشەکانى بەهارى عەرەبى لەساڵى 2011  کە لەتونسەوە دەستى پێکرد دژ بەدەسەڵاتدارانى ناوچەکە، سەرۆکى تونس بوو، لەگەڵ سەرهەڵدانى شۆڕشەکەشدا لەوڵاتەکەیدا و لەژێر فشارى خۆپیشاندەراندا وڵاتەکەى بەجێهێشت و هەڵهات بەرەو سعودیە.

.

لەو کاتەوەى کە لەلایەن وڵاتى سعودیەوە داڵدە درا بوو کۆمەڵێک کۆت و بەندى بەسەردا سەپێنرا و  بۆى نەبوو  هیچ چالاکیەکى سیاسى ئەنجام بدات.

.

لەلایەن دادگاکانى وڵاتەکەشیەوە بەئامادە نەبوونى خۆى سزاى زیندانیکردنى هەتا هەتایى بەسەردا سەپێنرا و  لەلایەن بن عەلیشەوە ئەو دادگایکردنە بە گاڵتەجاڕی ناوبرا.

.

کورتەیەک لەژیانى بن عەلى :

.

ساڵى 1936 لەناوچەى حەمام سوسەى تونس لەدایک بووە و پەیمانگایەکى سەربازى و ئەمنی لە فەڕەنسا تەواو کردووە.

.

لەنێوان ساڵانى 1964بۆ 1974 بەرپرسارێتى سەربازى و هەواڵگرى پێدراوە و لەساڵانى 1977 تا 1980 سەرۆکى دەزگاى ئاسایشى نەتەوەیى وڵاتەکەى بووە.

.

ساڵى 1980 کراوەتە باڵیۆزى وڵاتەکەى لە پۆڵەندا و ساڵى 1987 کراوەتە سەرۆک وەزیرانى تونس.

.

کاتێک ساڵى 1987 حەبیب بۆقییەى سەرۆکى وڵات نەخۆش کەوت، بن عەلى سەرۆکایەتى وڵاتى تونسى گرتە ئەستۆ.

.

تا ئەوکاتەى لە وڵات دەرکراوە بۆ چوارەمین جار خۆى بۆ سەرۆکایەتى تونس هەڵبژاردووەتەوە و دەستورى بۆ مانەوەشى لەسەر کورسیەکەى هەموار کردەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل