fbpx
Shadow Shadow

زەینەب سولەیمانى: باوکم خەوی لە چاوی ئیسرائیل و ئەمریکا زڕاندووە

19:27 دوو شه‌ممه‌ 06 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە تەرمی باوکى، زەینەبی کچی قاسم سولەیمانی ڕایگەیاند، باوکی خەوی لە چاوی ئەمریکا و ئیسرائیل زڕاندووە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 6ى کانونى دووەمى 2020، ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی و نوێژکردن لەسەر تەرمی قاسم سولەیمانى لە شارى تاران بەئامادەبوونى بەرپرسانى باڵا و هەزاران هاوڵاتى ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.

 

لە مەراسیمەکەدا، زەینەب قاسم سولەیمانى، کچی قاسم سولەیمانی وتارێکى خوێندەوە و چەند وتەیەکی ئاڕاستەی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران کرد و وتى “باوکمان بۆ ڕێزگرتن و گوێڕایەڵى ئێوە ئێمەى پەروەردەکرد، گەورەترین شانازى ئەوە بوو سەربازێکى شایستەى ئێوەیە و گیانى بەخت کرد بۆ ئەوەى ببێتە سەربازێکى تۆ، نەک شەهیدبوونى ببێتە مایەى دەرکەوتنى خەم و نیگەرانى بەڕوخسارتەوە”.

 

هاوکات لە وەسفی باوکیدا، کچەکەی سولەیمانی باسی لەوەکرد “حاجى ئاغا خەوى پشووى لە چاوى ئیسرائیل و ئەمریکا لەناوچەکەدا زڕاندووە و بەرگریکردنى بردووەتە قۆناغى دامەزراوەییەوە”.

 

هەروەها، زەینەب سولەیمانى ئامادە و پێشوازى گەرمى خەڵکى ئێران و عێراقى لە ڕێوڕەسمەکەدا بۆ بەهێزى و یەکگرتووى ئەو نەتەوانە بەڕووى ئەمریکادا گەڕاندەوە و کۆبوونەوەى ئەو جەماوەرەشی لە ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی لە باوکی بە پەیامێک زانى کە دەبێت بگاتە ئەمریکا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل