fbpx
Shadow Shadow

لەنێوان ئاگری ستەم و کۆیلایەتی جەستەدا

زەنگی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لێدەدرێت

20:25 دوو شه‌ممه‌ 24 حوزه‌یران 2019
article image

ناس كورد-

بەپێی ئامارەکانی نوسینگەی ڕووبەڕووبونەوەی تاوان و مادە هۆشبەرەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بازرگانیکردن بە مرۆڤ (کۆیلایەتی جەستە) لەسەرانسەری جیهان زیادیکردووە، ئەو هۆکارانە چین کە وا لەمرۆڤ دەکەن ڕوبەڕووی بازرگانی قاچاغ ببێتەوە؟.

.

وامدەزانی لەو کۆیلایەتییە دێمە دەرەوە کە دایکم و هاوسەرەکەی ڕووبەڕوویان کردبومەوە، لەنیوان دوو ئاگردا بووم” ئەمە حاڵی خانمێکی ئەلبانییە دوای ئەوەی لەلایەن پیاوێکی ئیتاڵییەوە بانگهێشت دەکرێت بۆ ئیتاڵیا و لەوێشەوە چیرۆکی کۆیلایەتی “سێکسی” کۆتایی دێت.

.

چیرۆکی ئەم ژنە ئەلبانییە، لەچوارچێوەی ئەو دانپێدانانەی پەنابەرانە کە لەماوەی دوو ساڵدا بە بەردەوامی لەلایەن ڕێکخراوی پەنابەرانی جیهانی و زانکۆی (بێد فۆرد شایێر)ی بەریتانییەوە کاری لەسەر کراوە و بڵاوکراوەتەوە.

.

ڕاپۆرتەکە بەناوی (لە نێوان دوو ئاگردا) خاڵی لاوازو هەروەها پێویستییەکانی پاڵپشتی کەسانی ئەلبانی و ڤێتنام و نەیجیری خراوەتەڕوو کە ئێستا لە وڵاتی بەریتانیا بە دەست بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، دەناڵێنن.

.

دکتۆر پاتریک بۆرلاند لە ریکخراوی جیهانی پەنابەران و یەکێک لە نووسەرە دیارەکانی ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، هۆکارەکانی بازرگانیکردن بەمرۆڤ، هەژاری و هەڵهاتنە لە دۆخە نالەبارەکانی ماڵ، بۆرلاند ڕاشیدەگەیەنێت، لەماوەی ئەو چەند مانگەدا، چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوڵاتیانی ئەو چوار وڵاتەدا ئەنجامدراوە.

.

“ئەمەی ڕوویدا، لەبەرئەوە بوو کە ئێمە هەژار بووین”. (بڵیسینگ)ی نەیجیری وادەڵێت کە ناوێکی خوازراوە و لەناو ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە چیرۆکەکەی کراوە. “هیچمان نەبوو، لەبەرئەوە گەشتم کرد”، دایک و باوکی بڵێسینگ بەدەست هەژارییە و گرفتار بوون “پاش ئەوەی چاوم بەکەسێک کەوت، پێیوتم دەتبەمە ئەوروپا دەتکەمە بەخێوکەر، منیش بەخێرایی ڕازی بووم”.

.

هاوشێوەی بڵێسینگ، ساڵانە هەزاران ئافرەتی نەیجیری، بەڵێنی درۆینەیان پێدەدرێت، فلۆرێنس کیم لە ڕێکخراوی پەنابەرانی جیهانی دەڵێت: هەوڵدراوە لەڕێگەی پێدانی بەڵێنی دابینکردنی هەلیکار بە خزمەتکار یان کارکردن لە ئارایشتگاکان هەڵبخەڵەتێنرێت، لەبەرامبەر ئەوەی بڕێک پارەی پێویست بەدەستبهێنن بۆ دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ، بەڵام ئەمە بەو جۆرە دەرنەچووە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی ئەو کەسانە بوونەتە قوربانی دەستی بەکارهێنانی سێکسی و بازرگانی.

.

“ئەمەی کە ڕوویدا، لەپێناو چانسێکدا بوو” بڵێسینگ وای وتووە، ئەو بڕوای پێهێنراوە کە واز لەخوێندن بهێنێ و بەڵێنی کارێکی خزمەتکاری لە وڵاتی مالی پێدراوە، دەڵێت پێیانوتووە بڕی 800 دۆلاری پێدەدرێت لەمانگێکدا، لەگەڵ دوو کچی تری نەیجیریدا ماڵەوەیان جێهێشت، هەروەها بە تەنها بەرەو مالی ڕۆشت.

.

ڕێکخراوەکە باس لەوە دەکات، نەبوونی زانیاری پێویست، سەرەتای هەنگاوە هەڵەکەیە، بەوپێیەی ئەو کەسانە هیچ شارەزایی و زانینێکیان بە ڕێگاکە و حاڵی ئەو وڵاتانەش نییە کە بۆی دەچن، ڕووبەڕووی ئاستەنگ و پێشێلکاری و ڕووداوی دڵتەزێن دەبنەوە.

.

بەوتەی بۆرلاند، پێشتر ئەو کەسانەی لە نەیجیریا و ئەلبانیاوە ڕووبەڕووی سوکایەتی و توندوتیژی دەروونی و جەستەیی بوونەتەوە، لە وڵاتی دووەمدا پەیوەندی لەگەڵ گەنجاندا دروستدەکەن، لەکاتێکدا خاوەنی ئەزمونێکی باش نین بۆ پەیوەندییەکی تەندروست، دووبارە ڕووبەڕووی دەستدرێژی دەبنەوە.

.

بەڵام بۆ ڤێتنامیه‌كان بابەتەکە پێچەوانەیە، لەو وڵاتە هەستکردنێکی گەورە هەیە بەرامبەر بە ماف و پەیوەندییە خێزانییەکان، بەتایبەت لەنێوان پیاوەکاندا، هەر ئەوەش وایکردووە کەمتر ڕووبەڕووی بازرگانیکردنی مرۆڤ ببنەوە.

.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوەکە، ژمارەی ئەو کەسانەی بازرگانیان پێوە دەکرێت، حەوت هەزار کەس لە وڵاتی بەریتانیا ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی ڕاستەقینە بوونەتەوە، بەڵام رێکخراوی نێودەوڵەتی کار دەڵێت: ئەوانەی کە ڕووبەڕووی دەستدرێکی سێکسی دەبنەوە لەسەرانسەری جیهان، نزیکەی 40 ملیۆن و 900 هەزار کەسن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل