fbpx
Shadow Shadow

زەنگى ساڵى نوێی خوێندن لە هەرێم لێدرا

مەسرور بارزانى: پێویستمان بە 3500 پۆلە بۆ ئەوەى لەکێشەى چەند دەوامى رزگارمان بێت

08:45 شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

مەسرور بارزانى لە قوتابخانەیەکى دهۆکەوە، زەنگى دەستپێکردنى ساڵى نوێی خوێندنى لێدا و رایگەیاند، هەرێمى کوردستان پێویستى بە 3500 پۆلە بۆ ئەوەى لەکێشەى چەند دەوامى رزگارى بێت.

.

ئەمڕۆ شەممە 21ى ئەیلولى 2019، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە وتارێکدا بەبۆنەى ساڵى نوێی خوێندنەوە رایگەیاند “یەکێک لە ئەرکە گرنگ و لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم گرنگیدانە بە پەروەردە و خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی قوتابخانەکانمان بە تایبەتی قوتابخانە حکومییەکان”.

.

وتیشى “هەوڵدەدەین پێداویستییەکانی خوێندنێکی سەردەمیانە دەستەبەر بکەین. وەک دروستکردنی قوتابخانەی تازە چونکە بە پێی بەداواچوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەرێم پێویستی بە 3500 پۆلی دیکە هەیە بۆ ئەوەی لە کێشەی چەند دەوامی رزگاری بێت”.

.

سەرۆکى حکومەتى هەرێم داواى لە سەرمایەدار و وەبەرهێنەرانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کرد، رۆڵى خۆیان بگێڕن و لە کردنەوەی قوتابخانەی نوێدا بەشداربن.

.

جەختیشیکردەوە، حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێکی دەخاتەگەڕ بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و رەخساندنی دەرفەتی لەبار و گونجاو بۆ گەشەپێدانی کەرتی پەروەردە و خوێندن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل