fbpx
Shadow Shadow

زەریف: تا ئەو کاتەى ئەمریکا وەک تیرۆریست مامەڵەمان لەگەڵدا بکات ناچینە گفتوگۆوە لەگەڵی

15:11 پێنج شه‌ممه‌ 29 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی ئێران مەرجی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکراکرد و ئاماژە بەوە دەکات، تا ئەو کاتەى ئەمریکا وەک تیرۆریست مامەڵەیان لەگەڵدا بکات ناچنە گفتوگۆوە لەگەڵیدا.

,

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ئابی 2019، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە پایتەختی مالیزیا ڕایگەیاند: “ئەگەر ئەمریکا بیەوێت ئاشتی بەرپا بێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەوا دەبێت لەگەڵ ئێران پلانی ئاشتی دابنێت و دووبارەش بێتەوە ناو رێککەوتنامەی ئەتۆمی”.

,

زەریف ئاماژەی بەوەشکردووە: “مافی خۆمانە پابەندبوونمان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیەوە کەمبکەینەوە، چونکە ئەمریکا بەتەواوەتی لێی کشاوەتەوە و هەر کاتیش ئەمریکا ئامادە بێت بۆ پابەندی بە رێککەوتنەکە نیشان بدات و بگەرێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ ئەوا ئیمەش ئامادەین گفتوگۆی لەگەڵ بکەین”.

,

وەزیرى دەرەوەى ئێران ئاشکراشى کردووە، ڕازی نابن گفتوگۆ بکەن لەگەڵ ئەمریکا، لەکاتیکدا ئەوان وەک تیرۆرست مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بکەن.

,

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لەساڵی 2015ەوە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەنێوان ئێران و وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ڕوسیا بەستراوە، بەڵام بەهۆی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە لە ساڵی 2018دا لە ئێستادا گرژی و ئاڵۆزی توند لەنێوان ئەمریکا و ئێران دروست بوە، واشنتن ناوی سەدان سەکردەی ئاینی و سیاسی و سوپای پاسداران و هەروەها سەدان کۆمپانیا و بازرگانی ئێرانی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل