fbpx
Shadow Shadow

زەریف بۆ ئەمریکا: سزاکانتان کاریگەرى نابێت لەسەر خۆم و خێزانەکەشم

09:00 پێنج شه‌ممه‌ 01 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ئەمریکا سزاى بەسەر وەزیرى دەرەوەى ئێران سەپاند، ئەویش لە وەڵامى ئەو سزایەدا ڕایگەیاند، سزاکەى ئەمریکا بۆ سەر ئەو هیچ گرنگ نییە و کاریگەرى نابێت.

.

بە بیانوى ئەوەى پلانەکانى عەلى خامنەئى جێبەجێدەکات، ئەمریکا بڕیاریدا بە سەپاندنى سزا بەسەر محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران، زەریفیش لە وەڵامى ئەو سزایەدا ڕایگەیاند: “ئەو سزایە کاریگەرى لەسەر خۆم و خێزانەکەم و ماڵ و موڵکم نابێت، چونکە هیچ موڵکێک یان بەرژەوەندییەکمان لە دەرەوەى ئێران نییە”.

.

نوسینگەى چاودێرى هەبووە بیانییەکانى سەر بە وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا، لە پێگەى فەرمى خۆى بڵاویکردەوە، ئەمریکا سزاى بەسەر وەزیرى دەرەوەى ئێران سەپاندووە.

.

لەبارەى جۆرى سزاکەوە، ئەو نوسینگەیە ڕونیکردووەتەوە، سزاکانى سەر زەریف بریتین لە بلۆککردنى سەرجەم هەبووەکانى (ماڵ و موڵک و دارایی)ەکانى لە ئەمریکا، وە سزادانى ئەو کەسەى کە لەڕوى داراییەوە پشتیوانى دەکات.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، فشارەکانى ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەسەر ئێران هەرچەندە پانتایی دەهێڵێتەوە بۆ دانوستان، دەشڵێت، پشوودرێژییەکەى کابینەکەى ترەمپ بەرامبەر ئێران خەریکە بەکۆتا دێت.

.

جەواد زەریف لەبارەى بڕیارەکەى ئەمریکاوە، بابەتەکەى ئاسایی وەرگرتووە، هۆکارى ئەو سزایەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئەو وتەبێژى ئێرانە لە هەموو جیهان.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل