fbpx
Shadow Shadow

زەریف: ئەمریکا هاوڵاتییانى ئاسایی ئێران سزا دەدات

08:30 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى ئێران لەبارەى سەپاندنى سزاى نوێ لەلایەن ترەمپەوە بۆ سەر وڵاتەکەى وتى، ئەو سزایانە بە پلەى یەکەم بە ئامانجگرتنى هاوڵاتییە ئاساییەکانى وڵاتى ئێرانە.

,

محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران لە تویتەرى خۆى نوسیویەتى: “فەرمانکردنى سەرۆکى ئەمریکا بە زیادکردنى سزا ئابورییەکانى سەر ئێران بەشێوەیەکى گەورە، داننانە بەوەى کە ئەمریکا دەیەوێت بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ هاوڵاتییانى ئاسایی ئێران بە ئامانج بگرێت”.

,

زەریف ئەوەشى ڕاگەیاندووە: “تیرۆرى ئابورى کە ئەمریکا گرتویەتیەبەر دژ بە ئێران، نایاساییە و نا مرۆییە، بۆیە داوا دەکەین ئەو جەنگە ئابورییەى دژ بە کۆمارى ئیسلامى ڕاگرێت”.

,

ئەو وتانەى وەزیرى دەرەوەى ئێران لە کاتێکدایە، سەرۆکى ئەمریکا درەنگانێکى دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند، ڕێنمایی بۆ وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا دەرکردووە کە سزاى نوێ و قورس بەسەر ئێراندا بسەپێنێت، ئەوەش بەهۆى هێرشەکانى سەر ئارامکۆى سعودیە کە ئێران تۆمەتبار کراوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل