Shadow Shadow

"چەکەکان ماوە بەسەرچوو بوون"

زێرەڤانی سەدان پارچە چەکی هاوپەیمانانی لەناو بردووە

20:43 دوو شه‌ممه‌ 27 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند سەدان پارچە چەکی “ماوە بەسەرچوو و لە کارکەوتووی” هێزەکانی زێرەڤانی کە هاوپەیمانان لە کاتی شەڕی داعشدا وەک هاوکاری بە پێشمەرگەیان داوە لە ناوبردووە.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئایاری 2019 راگەیاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بڵاویکردەوە  له‌ رێگه‌ی “لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت و تیمێكی هه‌نده‌سه‌ی زێره‌ڤانیه‌وه‌” به‌شێكی دیكه‌ له‌و چەک و ته‌قه‌مه‌نیانە لە ناوبراون.

.

بە پێی زانیارییەکان چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌‌كان بریتی بوون له سەدان چەکی جۆری کلاشینکۆف و ژمارەیەک هاوەنی 81 ملم و60 ملم و‌ هه‌زاران گوللـە هاوەنی 81 ملم.

.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەداوە ئەو چەکانە له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی داعشدا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ وه‌ك هاوكاری درابوون به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.

.

عەقید ئەحمەد کۆچەرسەرۆکی لیژنەی لە ناوبردنی ئه‌و چەک و تەقەمەنیە‌ له‌كاركه‌وتانه‌ بە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی وتووە” دوای پشكنین، ده‌ركه‌وتووە کە كۆن بوونه‌و به‌ كه‌ڵكی به‌كارهێنان نه‌ماون و مانه‌وه‌یان له‌ كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا مه‌ترسیداره‌و پێویسته‌ له‌‌ناوببردرێن”.

زێرەڤانی سەدان پارچە چەکی هاوپەیمانانی لەناو بردووە

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ لەناوبردنی ئەو پارچە چەکانە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان لەناوبراون.

.

هێزەکانی هاوپەیمانان لەساڵی (2014)ەوە، لە ماوەی شەڕی داعشدا چەکی جۆراوجۆریان وەک هاوکاری بە‌هێزەکانی پێشمەرگەداوە، هاوکات، ساڵی رابردوو بەشێک لەکۆگاکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم تەقینەوە، ئەوکات وەزارەتی پێشمەرگە بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمای بەهۆکاری تەقینەوەکان دانا.

 

زێرەڤانی سەدان پارچە چەکی هاوپەیمانانی لەناو بردووە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل