Shadow Shadow

700 منداڵ لە زیندانەكانی توركیادان

زیندانیانی بێتاوان لە تورکیا

23:02 یه‌ك شه‌ممه‌ 19 ئایار 2019
article image

ناس كورد-

زیندانەكانی توركیا ڕێژەیەكی بەرچاو لە ژنانی دەستگیركراویان تێدایە، کە هەر یەکێکیان منداڵێک یان زیاتریان لە نێو زینداندا هەیە و هەر لەوێش پەروەردەیان دەکەن، داهاتووى ئەو منداڵانەش بە نادیارى ماونەتەوە.

.

دابینكردنی مەمەشیرێک بۆ کۆرپەکانیان، یەکێکە لە هەنگاوە قورسەکانى دایکە زیندانیکراوەکان، چونکە پاسەوانى زیندانەکان ڕەزامەندى نادەن لەسەر پێدانى ئەو مەمەشیرە.

.

“زیندانى تەنیایی بۆ دایکێک کە کۆرپەکەى لە باوشدایە”

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەى ئیندپێندێنتى بەریتانى، دایکێک کاتێک سوردەبێت لەسەر وەرگرتنى مەمەشیرێک بۆ منداڵە کۆرپەکەی بۆ ئەوەى برسی نەبێ، پاش پاڕانەوەیەکى زۆر، بەرپرسى زیندانەکە ڕەزامەندى دەردەبڕێت، بەڵام لەلایەن پاسەوانەکانەوە جۆرێک شیری پێدەدرێت کە بۆ تەمەنى منداڵەکەی نابێت، لەوەڵامى ئەوەى کە ئەو شیرە کەڵکى نییە، پاسەوانەکان دەڵێن، “دەتەوێت یان نا؟ هەرئەوەمان هەیە”، پاشان دایکەکە خۆی پێناگیرێت و بە پاسەوانەکان دەڵێت “تۆزێک بە ڕەوشتەوە مامەڵە بکەن”.

.

 

زیندانیانی بێتاوان لە تورکیا

.

بەگوێرەى ڕاپۆرتى ئەو ڕۆژنامە بەریتانییە وتەکانى دایكە زیندانیکراوەکە، بە هەڕەشە لێكدەدرێتەوە، بڕیاری 10 ڕۆژ زیندانیكردنی لە ژورى تەنیادا بۆ دەردەچێت.

.

عومەر فاروق ئۆغلۆ ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی توركیا ڕایگەیاندووە، كاتێك هەواڵی زیندانیكردنى ئەو دایکەى بیستووە لە ژورى تەنیادا، توشی شۆک بووە، دەڵێت: “چۆن ئەبێت دایکێک كۆرپەی بەبەرەوە بێت بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە زیندانی تەنیایی دابندرێت دوور لە منداڵەکەى؟”

.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، دوای هەوڵێكی زۆر و پەیوەندی كردنى بە بەڕێوەبەری زیندانەكە، توانیویانە بە هاوكاری دادگا سزاكەی دایکەکە هەڵبوەشێننەوە.

.

 

زیندانیانی بێتاوان لە تورکیا

.

ژمارە و تەمەنى منداڵە بێتاوانە زیندانیکراوەکان چەندە؟

.

ئیندپێندێنت ئاشکراى کردووە، تا ئێستا زانیاری تەواو لەبەردەستدا نیە لەبارەى ئەو ژنانەوە، بەڵام دوا ئامار كە لە 31ى تشرینی یەكەمی ساڵى 2018دا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە كە، 743 منداڵ کە لە گەل دایکیاندا لە زینداندان، تەمەنیان لەنێوان یەک ڕۆژ بۆ شەش ساڵانە، 343 لەو منداڵانەش تەمەنیان کەمترە لە سێ ساڵان.

.

شەعبان یەڵماز بەڕێوەبەری گشتی زیندانەكانی توركیا لە وەڵامی پرسیاری لیژنەی چاودێری مافەكانی مرۆڤى پەرلەمانی توركیا، لە بەرواری 14ى تشرینی دووەمی ساڵى 2018، ڕایگەیاندووە: “743 منداڵ واتا 743 دایك لە زیندانەکاندان، کە 519 لەو دایكانە سزای یاساییان بەسەردا سەپێندراوە، 224 ژنیشیان دەستگیركراون”.

.

بە گوێرەى ڕۆژنامەکە، لە پلەی یەكەمدا ئەو ژانانە دێن کە بە تۆمەتى لایەنگیری فەتحوڵا گویلەن دەستگیرکراون و هێشتا دادگای نەکراون، بە پلەى دووەمیش ئەو ژنانە دێن كە تۆمەتەكانیان بوونى پەیوەندییە بە پەکەکەوە، پاشانیش ئەو ژنانە دێن کە بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیركراون و لە زیندانەکاندان.

.

لەبارەى ژنانی دووگیان لە زیندانەكاندا، شەعبان یەڵماز ئاشکراى کرووە، 35 ژنی دووگیان لە زیندانەكانى تورکیادا هەن، 13 ژنیان لە زینداندا دووگیان بوونە (بەپێی یاسایەی بەرگری لە مافی بینینی هاوسەرەكانیان)، بە وتەى بەڕێوەبەرى زیندانەکان، خزمەتگوزاری تایبەتیان هەیە بەو منداڵانەى تەمەنیان لەنێوان یەک ڕۆژ بۆ شەش ساڵە، وەك دابینكردنی دایەنگا و شوێنی یاریكردنی منداڵان.

.

زیندانیانی بێتاوان لە تورکیا

 

.

ڕێکخراوەکان چی دەڵێن؟

 

هەریەک لە چانسۆ شەكەرچی پارێزەر و نوێنەری تۆڕی منداڵان لە زیندانەكانی توركیا و مینا ئەكاڕسۆ پارێزەر و نوێنەری تۆڕی دایكان لە زیندانەكانى توركیا، بۆ ڕۆژنامەى ئیندپێندێنت باسیان لەوەکردووە، پێویستە وەزارەتی دادی توركیا و شارەزایانی بوارەکە کۆببنەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ ئەو كێشەیە.

.

ئەو دوو پارێزەرە ئاماژەیان بەوەشکردووە، زەحمەتە منداڵان لەوتەمەنانەدا لەو ژینگەیەدا و بەو شێوەیە پەروەردە بكرێن کە ئەوەش لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتێكان و نەتەوەیەكگرتوەكان یەكناگرێتەوە و دەبێت چاودێری تایبەت بۆ منداڵان دەستەبەربكرێت، دەشڵێن، نابێت منداڵان وەك دایكەكانیان كە سزا دراون مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.

.

هاوكات ئەندرۆ گاردنەر نوێنەری ڕێكخراوی لێبوردنی جیهانی لەو بارەیەوە ڕاگەیاندووە: “دژی ئەو ڕەشبگیریەین كە دەستەڵاتی توركیا ئەنجامی دەدات، ڕاپۆرتی خۆمان بەرزكردۆتەوە سەبارەت بە خراپی زیندانەكان و شێوازەكانی دەستگیركردن”.

.

زۆربەى ژنانى زیندانیکراوى تورکیا خاوەن منداڵن، ئەو منداڵانەش دووچاری چەندین نەخۆشی درێژخایەن بوونەتەوە لە زیندانەکاندا، کە هەندێكیان لە زیندانەکاندا لە دایكبوون و هەندێكى دیکەشیان كۆرپەن و لەگەڵ دایكیاندا لەنێو زیندانەکاندا دەژین.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل