fbpx
Shadow Shadow

زیدان چەند گۆڕانکارییەکی گرنگ لە پێکهاتەکەیدا دەکات

17:26 دوو شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی پاریس سانجێرمان زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بەنیازە بە پێکهاتەیەکی نوێوە یاری بکات و گۆڕانکاری لە هێڵی هێرشبەر و بەرگریدا بکات.

.

ڕۆژی (چوارشەممە، 18ی ئەیلولی 2019) لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا لە یارییەکی ئاگریندا ڕیاڵ مەدرید دەبێتە میوانی پاریس سانجێرمان و بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا دوای چاکبوونەوەی هازارد لە پێکانەکەی، زیدان بەنیازە لە هێڵی پێشەوەدا یاری بە هازارد و بەیڵ و بنزیمە بکات.

.

ڕۆژنامەی مارکا ئاماژەی بەوەکردووە، زیدان بۆ ئەو یارییە گۆڕانکاری لە هێڵی بەرگریشدا دەکات، چونکە ڕامۆس بەهۆی بەهۆی زۆری کارتە زەردەکانییەوە ڕاگیراوە، بۆیە زیدان  بڕیاریداوە بۆ یەکەم جار پشت بە میلیتاو ببەستێت.

.

ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوەشکردووە، پاش ئاستە بەرزەکەی بەرامبەر لیڤانتی، زیدان بیری لەوەکردووەتەوە لە هێڵی ناوەند یاریی بە جەیمس رۆدریگێز بکات.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل