fbpx
Shadow Shadow

زیدان هێرشەبەرە 60 ملیۆنییە نوێیەکەی ناوێت و داوایکردووە بیدەنە یانەیەکی دیکە

14:19 چوار شه‌ممه‌ 14 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

سەرچاوەکانی هەواڵی ئیسپانیا ڕایانگەیاندووە، زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لۆکا یۆڤیچی هێرشبەری نوێی یانەکەی ناوێت و داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە، ئەو یاریزانە بدەنە یانەیەکی دیکە.

,

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، لە یارییە دۆستانەکانی یانەکەیدا پێش ئەوەی توشی پێکان بێت، لۆکا یۆڤیچ نەیتوانیوە ببێتە جێگەی ڕەزامەندی زیدان و ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکە متمانەی پێی نییە.

,

هاوکات ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، زیدان داوای لە کارگیڕی یانەکەی کردووە کە هێرشبەرە سڕبییەکە بە خواستن بدەنە یانەیەکی دیکە و وەرزێکی دیکە بیگەڕێننەوە بۆ یانەکە.

,

لۆکا یۆڤیچی تەمەن 21 ساڵ، لە مێرکاتۆی ئەمساڵدا، بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانییەوە ڕوویکردە ڕیاڵ مەدرید.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل