fbpx
Shadow Shadow

زیدان سێ پلانی هەیە بۆ ڕاگرتنی میسی لە یاری کلاسیکۆدا

14:55 دوو شه‌ممه‌ 09 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

هەرچەندە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک بۆ یاری کلاسیکۆ ماوە، بەڵام لەئێستاوە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لە پلانی زیدانی ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید دەکەن بۆ ڕاگرتنی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە.

.

ڕۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید سێ پلانی لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی مەترسییەکانی مێسی لەسەر تیپەکەی لە یاری کلاسیکۆدا کەم بکاتەوە.

.

ئەو ڕۆژنامە ئیسپانییە ئاماژەی بەوەکرد، ڕێگەی یەکەمی زیدان ئەوەیە کە پشت بە تواناکانی ئەستێرەی لاوی تازە دەرکەوتووی یانەکەی ڤاڵڤێردیی ئۆرۆگوایی ببەستێت بۆ چاودێریکردنی تەواوی مێسی.

.

ئاس ئەوەی خستووەتەڕوو، بەکارهێنانی ڕامۆس و ڤاران بۆ ئەو مەبەستە یەکێکە لە بژاردەکانی زیدان کە هاوکاری ڤاڵڤێردی بکەن لە چاودێریکردنی مێسیدا.

.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئاس، ڕێگەی سێهەمی زیدان ئەوەیە کە سود لە ئەزموون و توانای کاسیمێرۆی بەڕازیلی وەربگرێت بۆ ڕاگرتنی مێسی لە یارییەکەدا.

.

بڕیارە ڕۆژی (چوارشەممە)ی داهاتوو 18ی کانونی یەکەمی 2019 لە یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزەدا، هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی یەک ببنەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل