fbpx
Shadow Shadow

زیانەکانی عێراق بەهۆی ڕاگرتنی ئینتەرنێت لە یەک ملیار دۆلار نزیکبووەتەوە

13:32 چوار شه‌ممه‌ 16 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕاگرتنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق زیانێکى زۆری هەبووە و بەپێی ئاماری ڕێکخراوی “نێتبلۆکس”ـی ناحکومی تایبەت بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی، زیانەکان گەیشتووەتە 951 ملیۆن دۆلار.

.

لەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانى بەغدا و چەند پارێزگایەکی تری ناوەڕاست و باشور و بۆ دامرکانەوەى ناڕەزایەتییەکان، حکومەتى عێراق سەرەتای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبوک و ئینستاگرام و واتسئەپی داخست، دواتر بڕیاری دا بە ڕاگرتنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بە تەواوەتى تاوەکو ڕێگری بکرێت لە بڵاوبوونەوەى وێنە و ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکان.

.

دەسەڵات بەو کارەى تەنها پردی پەیوەندییەکانى نێوان هاوڵاتیان دانەخست، بەڵکو کار و بازرگانی هەزاران خاوەنکاری ڕاگرت کە پێویستى بە ئینتەرنێت هەیە و بەوەش زیانی نزیکەى یەک ملیار دۆلاری بە ئابوری عێراق گەیاندووە.

.

تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆر لە عێراقییەکان بە شێوەیەکی سنوردا دەستیان بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەگات چونکە بلۆککراون، زۆربەى هاوڵاتیانیش ئەپی “ڤی پی ئێن” بەکاردەهێنن کە لەڕێگەیەوە دەتوانن ئایپی ئامێرە زیرەکانیان بگۆڕن بۆ ئایپی وڵاتێکی تر و بەو شێوەیە دەتوانن بچنە ناو ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتی و ماڵپەڕانەى کە لە وڵاتەکەى خۆیان بلۆک کراوە.

.

هەندێک لە خاوەنکار و بازرگانەکان ئامێرەکانى پەیوەست بە مانگە دەستکردەکان بەکاردەهێنن کە ئەوەش خەرجییەکی زۆر هەیە و زۆر لەسەریان دەکەوێت تاوەکو بتوانن پەیوەندی بە دەرەوەى وڵاتەوە بکەن.

.

زەرەرمەندی یەکەمیش لەو ڕێکارەى حکومەت، کۆمپانیاکانى دابینکەری ئینتەرنێتن، بەڕێوەبەری دارایی یەکێک لەو کۆمپانیایانە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، “ئاستی فرۆشتنی کارتی ئینتەرنێت بەڕێژەى 50% کەمیکردووە.”

.

زیاتر لەوەش، بازرگانی کڕین و فرۆشتنی سەرهێڵ (ئۆنلاین) بە ڕێژەیەک بەرچاو پشت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبەستێت، بەپێی ڕاپۆرتەکەى فرانس پرێس، “نزیکەى 15 هەزار لاپەڕە و هەژمار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاری کڕین و فرۆشتنی کەلوپەل دەکەن و ڕۆژانە هەریەکێکیان 10 بۆ 15 داواکاری هەیە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل