fbpx
Shadow Shadow

زیانەکانى جگەرەى ئەلیکترۆنی.. 400 حاڵەتی شێرپەنجەى سییەکان لە ئەمریکا تۆمارکراون

08:47 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرباری کەمبوونەوەى ژمارەى کەسانى جگەرەکێش لە جیهاندا، بەڵام دیاردەی کێشانی جگەرەى ئەلیکترۆنی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، جگەرە نوێیەکە زیانی بۆ ددانیش هەیە.

لە مانگی ڕابردووەوە، بەرپرسانی ئەمریکی شەڕیان لەدژی ئەو جۆرە جگەرەیە دەستپێکردووە، تائێستاش 400 حاڵەتی توشبوون بە شێرپەنجەى سییەکان بەهۆی جگەرەى ئەلیکترۆنییەوە تۆمارکراون.

.

زیاتر بخوێنەوە.. ناس کورد بەدواداچوونی بۆ مەترسی تەقینەوە و بەکارهێنانی جگەرەى ئەلیکترۆنی کردووە

.

باربرا کبیر، پزیشک لە نەخۆشخانەی گلین کۆوف لە نیویۆرک دەڵێت، “ئەوە ڕوونبووەتەوە کە ئەو کەسانەى جگەرەى ئەلیکترۆنی دەکێشن توشی چەندین نەخۆشی پەیوەستدار بە هەناسەدان دەبنەوە.”

تەنها لە ئەمریکا و لە ساڵانی 2017 و 2018، ڕێژەى بەکارهێنانی جگەرەى ئەلیکترۆنی 800% زیادکردووە کە زۆربەیان هەرزەکار و گەنجن و لە بری جگەرەى ئاسایی دەیکێشن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل