fbpx
Shadow Shadow

"هێشتا کۆنتڕۆڵنەکراوە"

زیانی ئاگرەکەی هەولێر بە 10 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت

13:13 شه‌ممه‌ 13 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

ئاگری کۆگاکەی نزیک دادگای هەولێر هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە زیانی 10 ملیۆن دۆلاری خستووەتەوە.

.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 13ی تەمموزی 2019، ئاگر لە مۆڵێکی بازرگانی و کۆگاکەی لە نزیک دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر کەوتەوە.

.

تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر ماوەی چەند کاتژمێرێکە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن بەڵام تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە ناس کوردی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی سەرجەم کەرەستەکانی ناو کۆگاکە پلاستیکین و زوو گڕ دەگرن و ئاگرەکە زوو تەشەنەی کردووە و بە ئاسانی کۆنتڕۆڵ ناکرێت.

.

وتیشی، بەهۆی دووکەڵی زۆری ئاگرەکە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە سەنتەری ئاگرەکە بۆ زەوییە چۆڵەکانی نزیک ئاگرەکە دووردەکەونەوە و ناتوانن لەنزیکەوە هەوڵی کوژاندنەوەی بدەن.

.

بەهۆی بەهێزی ئاگرەکەوە بەشێکی زۆری بینای کۆگاکە داڕووخاوە، تیمەکانی بەگری شارستانی کۆپتەریان بۆ کوژاندنەوەی بەکارهێناوە.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە بەڵام زیانی 10 ملیۆن دۆلاری خستووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیاری نەکراوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل