fbpx
Shadow Shadow

زیاتر لە 43 هەزار هاوڵاتى عێراق و هەرێمى کوردستان بۆ بەجێهێنانى حەج گەیشتوونەتە وڵاتى سعودیە

18:59 شه‌ممه‌ 27 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

لە رێوڕەسمى بەجێهێنانى حەجى ئەمساڵدا، 50 هەزار هاووڵاتى عێراق و هەرێمى کوردستان بەشدارى دەکەن و ژمارەیەکى کەمى زیارەتکارانى حەجى ئەمساڵ هێشتا نەگەیشتونەتە وڵاتى سعودیە.

.

حسین کینانی، وتەبێژی دەستەی حەج و عومرەی عێراق،ڕایگەیاند” لە کۆی  50 هەزار زیارەتکاری حەج لە هاوڵاتیانی عێراق، تائێستا 43 هەزار و 820 زیارەتکار گەیشتونەتە وڵاتی سعودیە”.

.

وتیشی،  23هەزار و  844 زیارەتکار لە ڕێگەی دەروازی سنوری عەرعەرەوە چونەتە وڵاتی سعودیە،19هەزار و  972 زیارەتکاریش لە ڕێگەی فرۆکەخانەکانی عێراقەوە گەیشتونەتە ئەو وڵاتە.

.

 

کینانى روونیکردەوە،  هەموو زیارەتکەرانی حەج لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە  گەشتەکانیان ئەنجامداوە.

.

پێشتر  نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاندبوو،  ژمارەی زیارەتکارانی حەجى ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان حەوت هەزار و 330 کەسن، لەکۆی ئەو ژمارەیەش تەنها 188 کەس ماون بگوێزرێنەوە بۆ وڵاتی سعودیە و دوا گەشتیش سبەی (یەکشەممە، 28ى تەموزى 2019)، لە ڕێگەی فرۆکەخانەی سلێمانییەوە ئەنجامدەدرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل