fbpx
Shadow Shadow

زیاتر لە نیوەى دەرچووانی پۆلی 12 دەبێت بە پارە بخوێنن.. وەزارەت باس لە هۆکارەکەى ناکات (تایبەت)

13:55 چوار شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بۆ ئەمساڵی خوێندن ژمارەی وەرگرتنی خوێندکارانی دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ حکومییەکان  بەراورد بە ساڵی خۆێندنی پار کەمیکردوە، وتەبێژی وەزارەتى خوێندنی باڵاش ئەوە بە پلانی وەزارەتەکەى دەزانێت و “هیچ گۆڕانکارێکی تێدا ناکرێت”.

لە ئەمساڵدا 51 هەزار و 583 دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی هەیە، 36 هەزار و 350ی دەرچوى زانستین و 15 هەزار و 853یش دەرچووی وێژەیین.

.

بەپێی پلانی وەزارەتى خوێندنی باڵا بۆ وەرگرتن خوێندکاران کە 51 هەزار و 589 دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیین، لە ئەمساڵی خوێندندا تەنها 24 هەزار و 784 کورسی بۆ خوێندی گشتی هەیە، واتە تەنها ئەو کورسییانە بە خۆڕاییە و خوێندکارانى تر دەبێت بچنە بەشەکانى پارلێڵ یان ئێواران یاخود بچنە زانکۆ تایبەتەکان کە سەرجەمیان بە پارەیە.

بەپێی پلانەکەى وەزارەت، 10 هەزار و 514 کورسی پارالێڵ و 11 هەزار و 577 کورسی خوێندنی ئێواران هەن، هاوکات 23 هەزار و 714 کورسی بۆ زانکۆ ئەهلییەکان تەرخان کراوە کە لە هەر سێکیاندا، نزیکەى 47 هەزار کورسی، پێویستە خوێندکار پارە بدات.

زیاتر لە نیوەى دەرچووانی پۆلی 12 دەبێت بە پارە بخوێنن.. وەزارەت باس لە هۆکارەکەى ناکات (تایبەت)

هەر بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، ساڵی ڕابردوو، 2018، ژمارەی کورسی خوێندنی گشتی لە ئەمساڵد زیاتر بووە و نزیکەى 29 هەزار کورسی بووە.

لەبارەى هۆکاری کەمی کورسی خوێندنی گشتی، ناس کورد پەیوەندی بە عەباس ئەکەرم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕاگەیاند: ” هەر ئەوەش پلانی وەزارت بۆ ئەم ساڵی خۆێندن”.

.

وتەبێژەکەى وەزارەت ئامادەنەبوو باس لە هۆکاری کەمکردنەوەى خوێندی گشتی بکات، لە وەڵامی  پرسیارێکی ناس کوردا سەبارەت بەوەی ئایا وەزارت  گۆڕانکاری لە زیاد کردنی ژمارەی وەرگرتنی خوێندکاران دەکات لە خوێندنی گشتیدا، وتی:” وەزارەت  24 هەزار و 784 کورسی دابین کردووە بۆ  خوێندنی گشتی (بە خۆڕایی) ئەوەی ماوەتەوەش دەبێت لە پارالێل، ئێواران و زانکۆ وپەیمانگا ئەهلییەکان درێژە بە خوێندنەکانیان بدەن بە پارە بخوێنن”.

.

هاوکات ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا دابینکردنی ئەو ڕێژە زۆرەی کورسی خوێندن بۆ پارالێل و ئێواران بە “درێژکراوەی پڕۆسەی بازرگانیکردن بە قوتابیانی دەرچووی پۆلی 12 و گەرمکردنی بازاڕی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان” وەسفکردوە  داواشیانکردووە هەرچی زووە وەزارەت بە پلانی خۆیدا بچێتەوە.

زیاتر لە نیوەى دەرچووانی پۆلی 12 دەبێت بە پارە بخوێنن.. وەزارەت باس لە هۆکارەکەى ناکات (تایبەت)

.

“پێویستە خوێندکاران سکاڵا بکەن بۆئەوەى ئێمەش بەدواداچوون بکەین”

لەبارەى هەڵوێستی پەرلەمان لەو بابەتە، زێدان برادۆستی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی وت: “هۆکاری کەمبوونەوەی ژمارەی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ حکومییەکان دەگرێتەوە بۆ ئەوەی زانکۆ حکومییەکان لە ئێستادا توانایان نییە ئەو ژمارە زۆرەى دەرچووان وەربگرن، چونکە هۆڵەکانی خۆێندن لەو زانکۆیانە لە ئاست پێویستدا نیین، دەبێت دیزاینی ئەو ناوەندانە فراوان بکرێت و بگوڕدرێت.”

وتیشی: “ئەو ژمارە کورسییانەی کە بۆ ئەمساڵی خوێندن تەرخانکراوە لە زانکۆ حکومییەکان بۆ ئەو خۆێندکارانەیە کە نمرەکانیان بەرزە، ئەوانەی نمرەکانیان کەمە و لە خوولی دووەم دەرچوون دەرفەتیان پێدراوە بۆ ئەوەی خوێندن لە زانکۆ ئەهلییەکان تەواو بکەن.”

.

ئەو ئەندامە پەرلەمانەی کوردستان جەختی لەوەشکردوە کە ئەوان بە دواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکەن هەوڵدەدن لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان یاداشتێک ئاڕاستەی حکومەت بکەن بۆ ئەوەی ڕێژەی وەرگرتن لە زانکۆ حکومییەکان زیاد بکرێت.

“تائێستا هیچ سکاڵایەک لەلایەن خوێندکارانەوە سەبارەت بەو پرسە نەگەیشتوەتە دەستمان بۆ ئەوەی ڕێکاری خۆمان ئەنجامبدین” زێدان برادۆستی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خۆیندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان وای وت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل