Shadow Shadow

 زیاتر لە دوو هەزار دۆنم دەغڵودانی جوتیاران لە پارێزگای دیالە سوتاوە

17:05 پێنج شه‌ممه‌ 06 حوزه‌یران 2019
article image

ناس  کورد – هەڤاڵ فەتاح

ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ڕایگەیاند بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە، زیاتر لە دووهەزار دۆنم دەغڵودانی جوتیاران لە سنوری پارێزگاکە لەناوچووە.

.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2019 حەقی جبوری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ڕایگەیاند : زۆربەی ئەو دەغڵودانەی کە سوتاوە دەکەونە ئەو ناوچانەوە کە پێشتر لە ژێردەسەڵاتی  چەکدارانی داعشدا بوون وئێستا ڕزگار کراون .

.

حەقی جبوری  ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردوە کە کێشەی نێوان خێڵەکانی پارێزگاکە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان بێت” و وتی :”زۆربەی زەویە کشتوکاڵیە سوتاوەکان دەکەونە سنوری ناحیەی عوزەیمەوە”.

.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ئۆباڵی سووتاندنی دەغڵو دانی جوتیارانی ناوچەکەی خستە ئەستۆی چەکدارانی داعش.

.

سوتانی دەغڵودانی جوتیاران لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ناوچە کوردستانیە کێشەلەسەرەکان بوەتە دیاردە و لە هەریەکە لە پارێزگاکانی کەرکوک، دیالە و سەلاحەدین هەزاران زەوی کشتوکاڵی چێندراو سوتاون، وبەپێى ڵێکۆلینەوەکانیش زۆربەری ئاگرکەوتنەوەکان بە ئەنقەست کراونەتەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل