fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

زۆربەى توشبوانى كۆرۆنا لە چين بەچى چاكبوونەتەوە؟

18:00 سێ شه‌ممه‌ 10 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرايەتی پزيشكى كلاسيكى چين ئاشكرايكرد، زۆرينەى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەو وڵاتە لەڕێگەى پزيشكى کلاسیکەوە چارەسەركراون و سەرۆكى چينيش ئاشكرايكرد، بەرەو كۆنترۆڵكردنى ڤايرۆسەكە دەچن.

.

يۆهانگ هۆنگ، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرايەتیى پزيشكى كلاسيكى  لە چين ڕايگەياند، زۆرینەى ئەوانەى كە توشبوى كۆرۆنا بوون و چاكبونەتەوەو كە لە 50 هەزار كەس زياترن لە ڕێگەى پزيشكى  كلاسيكی چينيەوە چارەسەريان بۆ كراوە.

.

ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، زۆرينەى توشبوان هەر لەڕێگەى پزيشكى تەقليديەوە چارەسەر دەكرێن كە 74 هەزار و 603 كەسن و ئەوەش واتاى ئەوەيە كە %92.5 بەو ڕێگەيە چارەسەريان بۆ كراوەو دەكرێن.

.

بەپێى ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانيەكانى چينيش، چارەسەرى كلاسيكى چينى و چارەسەرى خۆرئاوايى بەيەكەوە زۆر خێراتر دەتوانێت نيشانەكانى ڤايرۆسەكە لەسەر توشبوو كەمبكاتەوە، هەروەها ڕێژەى مردن  كەمدەكاتەوە.

.

لەلايەكى ترەوە شى جين بينگ، سەرۆكى چين لەسەردانێكيدا بۆ شارى ووهان ڕايگەياند، بەكرداریى كۆنترۆڵى ڤايرۆسەكە كراوە لە كەرتى هوبى كە ناوەندى بڵاوبونەوەيەتى، سەركەوتى سەرەتايى بەرەو سەقامگيركردنى بارودۆخە بەدەستهاتووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل