fbpx
Shadow Shadow

زوبێر عوسمان باس لە هۆکاری داخستنی کەناڵەکانى کوردسات و ڕێگری لە مەحمود سەنگاوی دەکات

12:07 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019

گۆشەى ناس – ئەحمەد مستەفا

.

زوبێر عوسمان، جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتى لە چاوپێکەوتنیکدا وەڵامی چەندین پرسیاری ناس کورد دەداتەوە.

 

“95%ی کارەکان کۆنگرە کۆتایی هاتووە”

زوبێر عوسمان دەڵێت، “پێشتر زۆر هۆکار هەبوو بۆ دواکەوتنى کۆنگرەى چوارەم، بەڵام لەئێستادا هیچ هۆکارێک نابینین بۆ دواخستنى کۆنگرە و پێمانوایە ئاستەنگی نوێ دروست نەبووە، ئەگەر هەر ئاستەنگ و ڕووداوێک لە داهاتوودا دروستببێت ئەوە قسەى نوێ دەبێت، بەڵام ئەوەى تائێستا بڕیارە و بە کۆی دەنگی سەرکردایەتى 7ی ئەیلولی بڕیاری لەسەر دراوە کە 7ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ کۆنگرە بکرێت و هیچ شتێک نەهاتووەتە پێشەوە بۆ ئەوەى کۆنگرە نەگیرێت، هەموو ئەرک و ئامادەکارییەکان بەرەو کۆتایی دەڕوات بۆئەوەى لەکاتى دیاریکراوی خۆی کۆنگرە ببەسترێت و دەتوانم بڵێم 95%ی ئەرکی لیژنەکان تەواو بووە.”

 

زوبێر عوسمان دەشڵێت، “پێمانوایە بەو فۆڕمەى ئێستا کە یەکێتى پێ بەڕێوەدەچێت ناتوانین وەڵامی ئەم قۆناغەى ئێستا بدەینەوە، بۆیە فۆڕمی کۆنگرەمان گۆڕیوە، جگە لە هەڵبژاردنی سکرتێری ئەنجومەنى گشتیی و جێگر و یاریدەدەرێک هەڵدەبژێردرێت کە کاری بڕیاردان دەکەن، سێ هەڤاڵ هەڵبژێردرێن وەک دەستەیەک بۆ بەڕێوەبردنی یەکێتى، واتە ئێمە ئەمانەوێت فۆڕمەکە بگۆڕین، کە دەڵێین کۆنگرە بۆ نوێبوونەوەیە، دەمانەوێت نوێبوونەوە هەموو گیانى یەکێتى بگرێتەوە، کۆنگرە بڕیار دەدات ئەو سێ هەڤاڵەى یەکێتى بەڕێوە دەبات کێ دەبن.

.

هۆکاری داخستنى کەناڵەکانى کوردسات چی بوو؟

سەبارەت بە ڕاگرتنى کەناڵەکانى کوردسات، “بەشێکى بە بۆچوونى من لایەنی هونەری بوو، بەشێکى تری پەیوەندی بەو لایەنەوە هەیە کە پارە بە کەناڵێک دەدات، مافی خۆیەتى لەگەڵی دانیشێت بۆئەوەى بزانی چیت خەرج کردووە و داهاتت چی بووە، تا کوێ دادپەروەری هەبووە و تا چەند کواڵێتى باشە، تا چەند توانیویەتى ئەو پەیامەى کە لە پێناویدا دروستبووە بگەیەنێت بە جەماوەر و بینەر، لیژنەیەکی باڵاش دروستکراوە بۆ پێداچوونەوە بە میدیای یەکێتى.”

.

“دەستی دەستى بە ڕێککەوتنەکان کراوە”

“بەداخەوە تائێستا دەستى دەستى بە ڕێککەوتنەکە کراوە و ڕێککەوتنەکانیش جێبەجێنەکراون وەک خۆی، ئەو دەسەڵاتانەى کە پێویستە شۆڕبکرێنەوە بە تایبەت بۆ جێگری سەرۆکى حکومەت و وەزارەتەکانى تر کەموکوڕی دەبینین، پێمانوایە دەبێت جارێکى تر موڕاجەعەى ڕێککەوتنەکان بکرێتەوە و لەگەڵ پارتی گفتوگۆ بکرێت بۆئەوەى ڕێکەوتنەکان وەک خۆی جێبەجێبکرێت، بڕیارە لەگەڵ پارتی ئەو گفتوگۆیانە بکرێت و دانیشتن بکرێت.”

.

“ئێمەش دەتوانین ڕێگری لە کادیرانی پارتی بکەین بێن بۆ زۆنی سەوز”

“ڕێگری لە هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی بۆ چوونەناو پایتەختی کوردستان خۆی لە خۆیدا کارەسات دروستدەکات، تەنها بۆ مەحمود سەنگاوی نا بۆ هەموو یەکێتی و لایەنەکان، بە بۆچوونی من بەشێک لە پارتی دیموکراتی کوردیستانیش دژی ئەم بڕیارە بن، ئێمەش دەتوانین ڕێگری بکەین لە هەموو ئەو ئەندام و کادیرانەى پارتی کە دێنە زۆنی سەوز بەڵام ئایا ئەوە چارەسەر؟ بە دڵنیاییەوە نەخێر.”

.

“قوباد تاڵەبانى لە کۆبوونەوەیەکی مەکتەبی سیاسی بەشداری کردووە و نیگەرانی خۆی گەیاندووەتە سەرکردایەتى یەکێتی، ئێمە لە ئەنجومەنی ناوەندی بەبۆنەى تێپەربوونی یەک وەرز لە کابینەى نوێ دەمانەوێت هەڤاڵ قوباد و تیمی یەکێتى لە حکومەت بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنى ناوەند بکەین.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل