fbpx
Shadow Shadow

تاوتوێی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كرێت

زه‌نگی ده‌ستپێكردنی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق لێدرا

16:20 یه‌ك شه‌ممه‌ 05 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

زه‌نگی ده‌ستپێكردنی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق و چوونه‌ ژوره‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ ناو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق لێدرا بۆ ده‌ستپێكردن به‌ دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌ باره‌ی تاوتوێكردنی پرۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

.

پێشتر ناس كورد بڵاوی كرده‌وه‌، 180 پەرلەمانتاری عێراق ئامادەى دانیشتنەکەی پەرلەمانن بۆ “دەرکردنی هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق” و نیسانی یاساییش تەواوە.

.

هەر بەپێی زانیارییەکان، هیچ کام لە فراکسیۆنە کوردییەکان بەشداری دانیشتنەکە ناکەن و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمان دانیشتنەکە بەڕێوەدەبات.

.

ناس کورد ناوەڕۆکی پڕۆژەبڕیاری پەرلەمانی عێراقی بڵاودەکاتەوە بۆ وەڵامدانەوەى ئەو بۆردومانەى کە بووەهۆی کوژرانی مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی، بڕیارە ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی نائاساییدا دەنگی لەسەر بدات.

.

بەپێی ناوەڕۆکی پڕۆژەبڕیارەکە، پەرلەمانی عێراق وەک نوێنەری گەل و بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق و خاکەکەى و بەپێی ئەو ئەرکانەى لە دەستوردا بۆی دیارکراوە، چەند بڕیارێک دەدات؛

.

یەکەم: حکومەتى عێراق پابەند دەبێت بە هەڵوەشاندنەوەى داواکاری هاوکاری کە ساڵی 2016 بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشی ناردووە بۆ ڕوبەڕبوونەوەى تیرۆر، بەوپێیەى سەرکەوتن بەسەر داعشدا بەدەستهاتووە، پێویستە کردە سەربازییەکان ڕابگیرێن و سەرجەم هێزە بیانییەکان بچنە دەرەوە و ڕێگرییان لێبکرێت لە بەرکاهێنانی بواری ئاسمانیی عێراقی.

.

دووەم: پێویستە حکومەتى عێراق و فەرماندەى هێزە چەکدارەکان ژمارەی سەربازە ڕاهێنەرە بیانییەکان دیاری بکات کە پێویستێتی و شوێنی مانەوە و ئەرک و ماوەى گرێبەستەکانیان دیاریبکات.

.

سێیەم: پێویستە حکومەتى عێراق وەزیری دەرەوە بنێرێتە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنى ئاسایشی نێودەوڵەتی و سکاڵا لەدژی ئەمریکا تۆماربکات بەهۆی پێشێلکردن و دەستدرێژی بۆسەر سەروەری و ئاسایشی عێراق.

.

چوارەم: بڕیارەکە لە مێژووی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل