fbpx
Shadow Shadow

جیاواز لە گێڕانەوەکەى پاسداران

زانیاری نوێ.. کردەى دەستگیرکردنی بەرهەڵستکارە ئێرانییەکە لە عێراق بووە بە هاوکاری باوکی

17:46 سێ شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەمیر فەخرئور، بەرهەڵستکاری ئێرانی نیشتەجێ لە ئەمریکا دەڵێت، کردەى دەستگیرکردنی ڕوحوڵا زەم، بەرهەڵستکار و ڕۆژنامەنوسی دیاری ئێران لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران لە عێراق ئەنجامدراوە و بە هاوکاری باوکی بەڕێوەچووە.

.

ئەمیر فەخرئور لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا باس لە چۆنیەتی دەستگیرکردنی ڕوحوڵا دەکات و دەڵێت، “دەستگیرکردنی بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ خێزانەکەى بەتایبەت باوکی کە پشتگیری ڕژێمی ئێرانی دەکات و پیاوێکی ئاینییە.”

.

دەشڵێت، “ڕوحوڵا سەردانی عێراقی کردووە بۆ بەشداریکردن لە چلەى ئیمام حسێن و بینینی خێزانەکەى لە کەربەلا، بەڵام لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ڕفێنراوە.”

.زانیاری نوێ.. کردەى دەستگیرکردنی بەرهەڵستکارە ئێرانییەکە لە عێراق بووە بە هاوکاری باوکی

دوێنێ دووشەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2019، سوپای پاسدارانی ئێران دەستگیرکردنی چالاکوان و ڕۆژنامەنوسی بەرهەڵستکاری ئێرانی ڕاگەیاند کە “بەرپرسە لە دزەپێکردنی بەڵگەنامە و نهێنی هەواڵگری تایبەت بە ئێران” و هاوکات سەرنوسەری ماڵپەڕی “ئامەد نیوز”ـە.

.

لە ڕاگەیەندراوی سوپای پاسداراندا هاتووە، لە کردەیەکی پێشکەوتوودا لە دەرەوەی ئێران ڕوحوڵا دەستگیرکراوە کە ڕاگەیەنراوەکە بە “یەکێک لە ئەندامەکانى خراپە و ناپاک و چەتە” ناوی براوە.

.

دەشڵێت، “سوپای پاسداران چەند ڕێگایەکی ئەمنی نوێی و ئۆپراسیۆنى تایبەت و فێڵ لە دەزگا هەواڵگرییە بیانییەکان پەیڕەدەکات.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل