fbpx
Shadow Shadow

زانیاری نوێ لەبارەى ئەو چوار هاوڕێیەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای دەربەندیخان گیانیانلەدەستدا

15:58 شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد – هۆرڤان رەفعەت

ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگای دەربەندیخان، چوار کارمەندی بەڕێوبەرایەتی گومرگی پەروێزخان گیانیان لەدەستدا.

ڕووداوەکە ئەمڕۆ شەممە، 21ی ئەیلولی 2019، لە رێگای وارماوە-دەربەندیخان ڕوویدا و بەهۆیەوە چوار هاوڕێ گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

.

ڕیژەن بورهان، وتەبێژى بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆى دەربەندیخان دەربارەی ڕوداوەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، “ڕوداوەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 10 ڕوویداوە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلى جۆرى سدریک و مارسیدزدا”.

.

ڕیژەن بورهان باسی لەوەش کرد، “لە ڕووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە کە سەرجەمیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلی سدریکەکە بوون کە هەر چواریان کارمەندی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گومرگی پەروێزخان بوون و لەکاتی دەوامی فەرمی خۆیاندا ئەو ڕوداوەیان بەسەر هاتووە”.

.

وتەبیژی پۆلیسی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەشدا “بەپێی زانیارییەکانی ئێمە ئەو ئۆتۆمبێلەی بەرامبەریان کە مارسیدزێکی قەمەرە بووە، زۆر تیژڕەو بووە و تەنانەت پێش ئەوەی ئەو ڕوداوە ڕوبدات هاوڵاتیانی گوندێکی نزیک وارماوە پەیوەندییان بە ئێمەوە کردوە و وتویانە ئەو ئۆتۆمبێلە زۆر بەخێرایی لێدەخوڕێت و ژمارەکەیان پێداوین، ئێمەش لەوەدا بووین کە بازگەکان ئاگادار بکەینەوە لە وەستانی بەڵام ئەو ڕوداوە ڕویداوە”.

.

وتەبێژی پۆلیسی دەربەندیخان وتیشی، “بەهۆى ڕوداوەکەوە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەش بەسەختی بریندار بووە و لەئێستادا لە نەخۆشخانەیە”.

.

هاوکات عەقید بیلال بەڕێوبەری گومرگی پەروێزخان بە ناس کوردی وت، “ئەو چوار کەسەی گیانیان لەدەستداوە هەر چواریان کارمەندی بەرێوبەرایەتییەکەی ئێمە بوون و لەکاتی ئەرکی فەرمی خۆیاندا توشی ئەو ڕوداوە بون و پۆشاکی سەربازیشیان لەبەردا بووە”.

.

عەقید بیلال ئاماژەی بەوەشدا “ئەو چوار کارمەندە بەشیک بون لەو تیمە دڵسۆزەی کە لە بەڕێوبەرایەتییەکەی ئێمە کاریان کردوە و زۆر دڵگران بووین بەو ڕوداوە و لە ئێستاشدا سەرقاڵی ناشتن و بەشداریکردنیان لە پرسەکەیاندا”.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد ئەو چوار کەسەی کە گیانیان لەدەستداوە هەر چواریان هاوڕێی یەکتر بوون و بە مەبەستی ئەرکی سەربازیی خۆیان بەرەو کەلار بەڕێ کەوتوون و هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلەی بەرامبەریشیان بەخێراییەکەی لە ڕادەبەردەر لە کەلارەوە بەرەو دەربەندیخان هاتووە و لە سایدی خۆی پەڕیوەتەوە و خۆی داوە بە ئۆتۆمبیلەکەی ئەواندا.

.

یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستدا داوە ناوی عیسام کۆییە ناسراو بە عیسامە باجەلانی و تەمەنی 47 ساڵ بووە و  باوکی سێ کوڕ و دوو کچە و خەڵکی شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێرە.

.

هەروەها کەسێکی دیکەشیان ناوی وریا سامە و تەمەنی 36 ساڵە و خزمی نزیکی عیسام بووە.

دوانەکەی دیکەشیان یەکێکیان ناوی سەباح تاڵیبە کە خەڵکی شاری کەرکوکە و لە شاری سلێمانی نیشتەجی بووە، هەروەها چوارەم کەسیشیان ناوی ئەکرەم خرەیە.

زانیاری نوێ لەبارەى ئەو چوار هاوڕێیەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای دەربەندیخان گیانیانلەدەستدا

زانیاری نوێ لەبارەى ئەو چوار هاوڕێیەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای دەربەندیخان گیانیانلەدەستدا زانیاری نوێ لەبارەى ئەو چوار هاوڕێیەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای دەربەندیخان گیانیانلەدەستدا زانیاری نوێ لەبارەى ئەو چوار هاوڕێیەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای دەربەندیخان گیانیانلەدەستدا

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل