fbpx
Shadow Shadow

ئەمڕۆ ئەم بڕە ئاوە بەردەدرێتەوە

زانیاری نوێ‌ لەسەر بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دوكان

09:22 شه‌ممه‌ 06 نیسان 2019
article image

ناس كورد- شەهرام عەزیز

بڕیارە ئەمڕۆ بەنداوی دوكان بڕێكی زۆرتر لە ئاو بەربداتەوە و بەڕێوەبەری بەنداوەكەش جەختدەكاتەوە “مەترسی لەسەر بەنداوەكە نییە”.

حەمە تاهیر جەلال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان تایبەت بە ناس كوردی ڕاگەیاند:”لە ئێستادا سەرقاڵی بەردانەوەی ئاوەكەین و پلانمان هەیە بڕێكی زۆرتر لە دوێنێ كە دەگاتە (800 بۆ 850 مەتر سێجا لە چركەیەكدا) بەربدەینەوە”.

روونیشیكردەوە، نازانن ئەو دۆخەی دوێنێ ڕوویدا ڕوودەداتەوە یاخود نا، چونكە دوێنێ بەهۆی ڕەشەبایەكی زۆرەوە ئاوەكە هاتبووە سەر شەقام و شۆستەكان و هیوایخواست ئەمڕۆ ئەوە ڕوونەداتەوە، جەختیشی كردەوە “بەڵام هەموو شتێكیش ئەگەری ڕوودانی هەیە”.

دەربارەی بوونی مەترسی لەسەر بەنداوەكە، حەمە تاهیر جەلال ئاماژەی بەوەكرد، ئەوەی گرنگە مەترسی لەسەر بەنداوەكە دروست نەبێت هەر بۆیە ئەو بڕە ئاوە زۆرە بەردەدەینەوە.
وتیشی “خۆشبەختانە تا ئێستاش هیچ مەترسییەك لەسەر بەنداوەكە نییە، چونكە ئەگەر ئێستا ئاوێكی كەم بێتە سەر شەقامەكان، ئەگەر مەترسییەك لەسەر بەنداوەكە دروست ببێت ڕووداوی ئێجگار نەخوازراوی لێدەكەوێتەوە”.

شەوی ڕابردوو قایمقامیەتی قەزای دوكان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتبوو، هاووڵاتیانی شارۆچكەی دوكان و ئەو گەشتیارانەی ڕوودەكەنە سنورەكە ئاگادار كردەوە كاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە)، بەنداوی دوكان ئاوێكی زۆرتر بەردەداتەوە و بەم هۆیەشەوە ئاستی ئاوی زێیەكە بەبەراورد بە ئەمڕۆ و ڕۆژانی ڕابردوو زیاتر بەرزدەبێتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل