fbpx
Shadow Shadow

زانیاری لەبارەى ئەو کەسەى ئەبوبەکر بەغدادی کردی بەجێگری خۆی.. “توند و خۆسەپێن” بووە

12:11 پێنج شه‌ممه‌ 08 ئاب 2019
article image

ناس كورد-

شەوی ڕابردوو، 7ی ئابی 2019، ڕێکخراوی داعش لەڕێگەى تۆڕە میدیاییەکانى خۆیەوە، بڵاوکراوەیەکی بڵاوکراوە و ڕایگەیاند، ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکى ڕێکخراوی داعش، عەبدوڵا قرداشی دەستنیشانکردووە بۆ “چاودێریکردنی بارودۆخی موسڵمانان لە دەوڵەتی ئیسلامی.”

عەبدوڵا قرداش ناوێکی نوێ نییە لەناو داعشدا، پێشتر و لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، ئەبو زەید عێراقی، سەرکردەى دەستگیرکراوی داعش لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لە زیندان ناوی هێنا و وتی یەکێکە لە کاندیدەکان بۆ جێگرەوەى بەغدادی.

.

بەپێی قسەى فازڵ ئەبوڕەغیف، شارەزای گروپە چەکدارییەکان، عەبدوڵا قرداش ناسراوە بە “ئەبوعومەر تورکمانی”.

فازڵ ئەبوڕەغیف دەڵێت، “قرداش، هاوشێوەى بەغدادی، لە زیندانی بوکا لەگەڵ چەندین سەرکردەى تری ڕێکخراوی داعش زیندانی بووە، پێشتر پۆستی شەرعی گشتیی ڕێکخراوی قاعیدەی هەبووە و دەرچووی کۆلێژی ئیمام ئەعزەمی موسڵە و خۆی خەڵکی تەلەعفەرە.”

.

دەشڵێت، “قرداش بە توندی و خۆسەپێن و توندڕەو ناسراوە و لە یەکەمین ئەو کەسانەن کە پێشوازییان لە بەغدادی کرد لە موسڵ لە ساڵی 2014دا.”

ناوەڕاستی مانگی تەموزیش، سەرۆکى خانەى سیخوڕی هەڵۆکانی سەر بە وەزارەتى بەرگریی عێراق وتی، “لەئێستادا بەغدادی لە سوریایە و هەژمونێکى بەهێزی هەیە، هەرچەندە توشی شەلەلیش بووە.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل