fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

زانیارى ورد لەسەر تەقەکەرەکەى ئەڵمانیا کە پێنج کوردی کوشت… کێیە و بۆ ئەو کارەى کردوە؟

22:36 پێنج شه‌ممه‌ 20 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

دەسەڵاتدارانى ئەڵمانیا ناسنامەى تەقەکەرەکەى کافتریاکانى ئەڵمانیا  ئاشکرادەکەن کە تێیدا نۆ کەس کوژران کە پێنجیان کوردن کە پیاوێکى ئەڵمانییەو ناوى “تۆبیاس.ڕ”ەو هۆکارى کردەوەکەشى ڕەگەزپەرستى بووە.

،

پیتەر فرانک، داواکارى گشتى فیدراڵى ئەڵمانیا لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەوانان وتى: “بەپێى لێکۆڵێنەوەکان ئەو چەکدارەى هێرشە چەکداریەکەى بۆ سەر کافتریاکانى شارى هاناوی ئەنجامداوە ناوى “توبیاس. ڕ”ەو تەمەنى 43 ساڵە، ئەو کەسە هەستێکى ڕەگەزپەرستى زۆرى هەبوە.

،

وتیىشى: “لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە پەیوەندیەکانى لە ناوەوەو دەرەوەى ئەڵمانیا دەکرێت هەروەها لەسەر ئەو شتانەى گرنگى پێداوە، ئەوەش بۆ دەستکەوتنى زانیارى زیاتر لەسەر ئەو هۆکارانەى کە وایکردوە هەستێت بەو کارە.

،

بەپێى قسەکانى داواکارى گشتى فیدراڵى ئەڵمانیا، ئەو کەسە لە ئینتەرنێت ڕاگەیەندراوێکی لەسەر بیردۆزى پلانگێڕى و بۆچونە ڕەگەزپەرستانەکانى بڵاوکردوەتەوە پێش ئەوەى هەستێت بە هێرشەکەى، دواى کارەکەشى چوەتەوە ماڵەوە دایکى خۆى کوشتوەو دواتر خۆشى کوشتوە.

،

لەلایەکى ترەوە تیلۆ فن هاگن، وتەبێژى یەکێتیی نیشانەشکێنانى ئەڵمانیا لەشارى فیسبادن ئاماژەى بەوەداوە: بکوژەکە ئەندامى یەکێتى نیشانەشکێنانى شارى فرانکفۆرت بوە، کەسێکى لەسەرخۆ بوەو سەرنجى بەلاى خۆیدا ڕانەکێشانەوە.

،

لاى خۆشیەوە کلاوس شمیت، سەرۆکى یانەى نیشانەشکێنانى فرانکفۆرت وتویەتى: “هەرگیز بۆ جارێک دروشمێکى دژى بیانیەکانى ئەڵمانیا نەوتوە، هەروەها هیچ پەیوەندیەکى واى لەگەڵ ئەو ئەندامانەى یانەکە نەبوە کە بیانین”.

،

توبیاس لە کردەوەکەیدا نۆ کەسى کوشت کە پێنجیان کورد بوون و 6 کەسى ترى بریندار کرد کە بارودۆخى یەکیان ناجێگیرە، لەیاریەکانى رۆژى پێنجشەممەى خولى ئەڵمانیش یاریزانەکان خولەکێک بەبێ دەنگى بۆ قوربانیەکان وەستاون و بڕیاریشە لە ڕۆژ هەینیەوە لە یاریەکان هێماى ڕەش بکەنە قۆڵیان.

،

هەر سەبارەت بەو هێرشە ئەنجێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وتى: “ئاماژەى ڕاستڕەوى ڕەگەزپەرستى و ڕق لەخەڵکى خاوەن باکگراوند و ئایین و ڕوخسارى جیاواز لە تاوانەکانى هاناو دەبینرێت، ڕەگەزپەرستى و ڕق لێبونەوە لە وڵاتەکەى ئێمەدا هەیەو هۆکارى چەندین تاوانیشە”.

،

لەلایەکى تریشەوە، سەرۆک وەزیرانى ئەڵمانیاو وەزیرى ناوخۆى ئەو وڵاتەو سەرۆکى کۆمسیۆنى ئەوروپى و سەرۆکى ئەنجومەنى ئەوروپى و سەرۆکى فەرەنسا و حکومەتى تورکیا و چەندین کەسایەتى و رێکخراوى تر بەتوندى ئیدانەى هێرشەکەیان کرد.

 

زانیارى ورد لەسەر تەقەکەرەکەى ئەڵمانیا کە پێنج کوردی کوشت… کێیە و بۆ ئەو کارەى کردوە؟

زانیارى ورد لەسەر تەقەکەرەکەى ئەڵمانیا کە پێنج کوردی کوشت… کێیە و بۆ ئەو کارەى کردوە؟

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل