fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

زانیارى نوێ لەسەر ئەو منداڵە چوار ساڵانەى توشى کۆرۆنا بووە.. “دایک و باوکى لە کەرەنتینەدان”

19:59 دوو شه‌ممه‌ 16 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

قایمقامى چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئەو منداڵەى لە ناحیەى تەکیە تووشى کۆرۆنا بووە لە خێزانێکە کە پێشتر لە ئێران گەڕاونەتەوە، بەڵام دایک و باوکى توشى ڤایرۆسەکە نەبوون.

.

ئەمڕۆ وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان سێ حاڵەتى نوێی توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند کە یەکێکیان منداڵێکى تەمەن چوار ساڵانى دانیشتوى ناحیەى تەکیەى سەر بە قەزاى چەمچەماڵە.

.

ڕەمەک ڕەمەزان، قایمقامى چەمچەماڵ بە ناس کوردى ڕاگەیاند، “ئەو منداڵە و دایک و باوکى ڕۆژى 21ی شوبات لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە و پشکنینان بۆ کراوە و پشکنینەکانیان نێگەتیڤ بووە، بەڵام گومانیان لێکراوە و دوبارە پشکنینیان بۆ کراوەتەوە”.

.

وتیشى، “دواى ئەوەى پشکنینەکان ڕەوانەى سلێمانى کراوە دەرکەوتووە کە منداڵەکە توشى ڤایرۆسەکە بووە”.

 

ڕەمەک ڕەمەزان باسى لەوەشکرد کە “دایک و باوکى منداڵەکە لە سلێمانى خراونەتە کەرەنتینەوە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل