fbpx
Shadow Shadow

زانیارى لەسەر گۆڕانکاریی وەزارى لە عێراق “پێنج وەزیر دەگرێتەوە”

14:53 شه‌ممه‌ 26 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌لێنه‌كانى جێبه‌جێده‌كات و سووره‌ له‌سه‌ر گۆڕانكارى له‌كابینه‌كه‌یدا و به‌منزیكانه‌ش پێنج وه‌زیر ده‌گۆڕێت.

.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سه‌عد حه‌دیسى وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند “عادل عه‌بدولمه‌هدى سووره‌ له‌سه‌ر چاكسازیكردن له‌نێو وه‌زاره‌ته‌كاندا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێنج له‌وه‌زیره‌كانى ئێستاى كابینه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت و له‌شوێنیان خه ڵكانى تر داده‌نرێت”.

.

ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، وه‌زیره‌ نوێیه‌كان له‌لایه‌ن خودى عه‌بدولمه‌هدییه‌وه‌ دیاریده‌كرێن.

.

چه‌ند كاتژمێرێكى كه‌مى پێش ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانه‌كانى دوێنێ هه‌ینى به‌غدا و چه‌ند شارێكى تر، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق لەوتارێکدا بەڵێنى کەمکردنەوەى موچە باڵاکان و گۆڕانکاریی وەزاریدا.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل