fbpx
Shadow Shadow

زانیارى لەسەر ئەو بەڕێوەبەرەى وەزیرى پەروەردە دوریخستەوە..قوتابخانەکە کارگوزارى هەیە؟

12:35 چوار شه‌ممه‌ 06 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەو بەڕێوەبەرەى لەلایەن وەزارەتى پەروەردەوە لەپۆستەکەى دورخرایەوە، لەیەکێک لە قوتابخانەکانى سنورى هەولێر بەڕێوەبەر بووە و سزاکەشى ئەوە بووە کە کراوەتەوە بە مامۆستا.

.

درەنگانى شەوى ڕابردوو ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە لە هەژمارى فەرمى خۆیەوە لە فەیسبوک دورخستنەوەى ئەو بەڕێوەبەرى لەکارەکەى ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەى هیچ زانیارییەک لەبارەى بەڕێوەبەرەکە و قوتابخانەکەوە ئاشکرابکات.

.

ڕێکان کەمال بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى وەزارەتى پەروەردە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئەو بەڕێوەبەرە بەفەرمانى وەزیر لە پۆستەکەى دورخراوەتەوە، چونکە مەنهۆڵى بە خوێندکار پاککردووەتەوە.

.

وتیشى “ئەو کەسە بەڕێوەبەرى قوتابخانەیەکە لە هیران ستى سەر بە پەروەردەى دەوروبەرى هەولێر، سزاکەشى ئەوە بووە لە بەڕێوەبەرەوە کراوەتەوە بە مامۆستایەکى ئاسایی”.

.

بڕیارى دورخستنەوەى ئەو بەڕێوەبەرە کاردانەوەى جیاجیاى لێکەوتووەتەوە، کەسێک لە وەڵامى بڕیارەکەى وەزیردا نوسیویەتى ئەو قوتابخانەیە کارگوزاریی نییە، دەبوو وەزارەتى پەروەردە کارگوزاریی بۆ دابنایە پێش ئەوەى ئەو بڕیارە بدات.

.

لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى وەزارەتى پەروەردە ڕایگەیاند “ئاگادارنیم کە ئەو قوتابخانەیە کارگوزاریی هەیە یان نا، بەڵام بڕیارەکە لەلایەن وەزیرەوە دەرچووە و بەڕێوەبەرەکە دورخراوەتەوە”.

.

بڕیارى دورخستنەوەى ئەو بەڕێوەبەرە دواى بڵاوبوونەوەى ژمارەیەک وێنە هات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێیدا دەردەکەوێت خوێندکارێک مەنهۆڵى قوتابخانەیەک پاکدەکاتەوە و چەند کەسێکیش بەدەورییەوە وەستاون.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل