Shadow Shadow

زانکۆی سلێمانی دکتۆرای فەخری دەبەخشێتە مەزهەری خالقی

15:30 شه‌ممه‌ 27 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

.

 

سەرۆکایەتی زانكۆی سلێمانی دكتۆرای فەخری دەبەخشێتە هونەرمەند مەزهەری خالقی.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، زانکۆی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە قۆناغی کۆتایی ئامادەكارییەکانیدایە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەخشینی دكتۆرای فەخری بە هونەرمەند مەزهەری خالقی.

.

بۆ ئەو مەبەستە زانکۆی سلێمانی لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە و لەگەڵ مەزهەری خالقی لەوبارەیەوە کۆبوونەتەوە.

.

ئەوەش لەكاتێكدایە لە سەرەتای ئەم مانگەدا زانكۆی سەڵاحەدین دكتۆرای فەخری بەخشی بە كۆچەر بیركار پسپۆڕی بواری بیرکاری، هەروەها زانكۆی كۆیە دكتۆرای فەخری بەخشییە عەبدوڵا حەسەن زادە، نووسەر و سكرتێری پێشوی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.

.

مەزھەر خالقی لەدایکبووی ساڵی 1938ی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە،  لە ساڵی 1983 ڕووی لە باشووری کوردستانکردووە و دواتر ڕووی لە ئەوروپاکردووە، لە دوای ساڵی 2003ەوە گەڕاوەتەوە شاری سلێمانی و ئینستیتیوتی کەلەپووری کوردی دامەزراندووە، تا ئێستاش بەڕێوەبەری ئەو دامەزراوەیە کە ئامانجی پێکھێنانی ئەرشیفێکە لە کەلتوور و کەلەپووری زارەکی کوردستان.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل