fbpx
Shadow Shadow

"بۆ ساڵى 2020 خوێندکار وەردەگیرێت"

زانکۆى ئەمریکیی سلێمانى و زانکۆى ئەریزۆنیا پرۆگرامێکى هاوبەشی خوێندنیان ڕاگەیاند

17:15 دوو شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

زانکۆى ئەمریکیی سلێمانى، بوە دەستەخوشکى زانکۆى ئەریزۆنیاى ئەمریکى و پێکەوە پرۆگرامێکى خوێندنیان ڕاگەیاندووە، ماوەى دوو ساڵیشە کار بۆ ڕێککەوتنە دەکەن.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا، زانکۆى ئەمریکیى سلێمانى ئاماژەى بەوەکردووە: “زانکۆی ئەمریکی لە عێراق سلێمانی و زانکۆی ئەریزۆنا دەستپێکردنی یەکەم دەرفەتی خوێندنی دوو بڕوانامەییان راگەیاند، کە بەم دواییانە لەلایەن (ئەنجومەنی متمانەبەخشین بە پرۆگرامەکانی ئەندازیاری و تەکنەلۆجیا)وە متمانەی دراوەتێ”.

,

ئەو بڕوانامەیەش، بوار بۆ ئەو فێرخوازانە دەڕەخسێنێت کە خوازیاری خوێندنن لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی، تا ببنە خاوەنی بەرزترین بڕوانامەی ئەندازیاری لە عێراق و کوردستان.

,

ئەو فێرخوازانەی لە بەرایی پاییزی ساڵی 2020ەوە ناویان لە زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی تۆمار دەکەن لەو بەرنامەیە، دەتوانن بڕوانامەی دواڵ لە ئەندازیاری شارستانی و میکانیکیدا، لە زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی و زانکۆی ئەریزۆنا بەدەست بهێنن.

,

لە ڕاگەیەندراوەکەى زانکۆى ئەمریکیى سلێمانیدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەچوارچێوەی ئەو هاوبەشییە نوێیەی نێوان هەردوو زانکۆدا، وانەبێژانی نێودەوڵەتی لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی و مامۆستایانی بەناوبانگی ئەریزۆنا، وانەکان بەفێرخوازانی ئەم پرۆگرامە دەڵێنەوە.

,

هەروەها بڕیاریشە “کامپێکی زانکۆیی بچوککراوە”ەی سەربە زانکۆی ئەریزۆنا، لە حەرەمی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانیدا دابمەزرێت، بەمەبەستی پێشکەشکردنی وانەکانی ئەو پرۆگرامە کە جێگەی متمانەی “ئەنجومەنی متمانەبەخشین بەپرۆگرامەکانی ئەندازیاری و تەکنەلۆجیا”.

,

ناوی ئەو فێرخوازانەشى کە بەشدار دەبن لەو پرۆگرامە، لە هەردوو دامەزراوەکە (زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی و زانکۆی ئەریزۆنا) تۆمار دەکرێت، لەکاتی دەرچونیشیاندا دەبنە خاوەنی بڕوانامەی بە کالۆریۆسی دووانی لە هەردوو زانکۆکەوە.

,

زانکۆی ئەریزۆنا ساڵی 1855 دامەزراوە، بایەخ بەتوێژینەوە دەدات، بەپێی ئەو ریزبەندییەی لەلایەن سەنتەری نێودەوڵەتیی پۆلێنکردنی زانکۆکانەوە ئەنجام دراوە، لە پلەی 52هەمیندایە لەسەر ئاستی جیهان.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل