fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پێشتر پێشبینییەکانی بۆ کۆرۆنا لە چین وەک خۆی دەرچوو

زانایەکی کیمیازانی ئەمریکی هەواڵێکی خۆشی لایە.. “کۆرۆنا ئەوەندە درێژە ناکێشێت”

13:28 چوار شه‌ممه‌ 25 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

زانایه‌كی بواری كیمیای ئه‌مریكی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ پێشبینی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژماره‌ی قوربانیه‌كانی له‌ چیندا كردبوو و هه‌موو زانیارییه‌كانی وه‌كو خۆی ده‌رچوون، ده‌ڵێت، “به‌منزیكانه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ناو ده‌چێت”

.

له‌ ڕاپۆرتێكیدا ڕۆژنامه‌ی (Los Angeles Times)ی ئەمریکی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مایكڵ لیڤیتی، زانای بواری كیمیایی له‌ زانكۆی ستانفۆردی ئه‌مریك كه‌ خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵه‌ لە بواری کیمیا و بایەلۆژی ڕایگه‌یاندووه‌، هه‌موو شتێك وه‌كو خۆیه‌تی و به‌منزیكانه‌ش ڤایرۆسی كۆڤید19ی ناسراو به‌ كۆرۆنا له‌ناو ده‌چێت.

.

ڕۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌، مانگی شوباتی ڕابردوو ئه‌و زانایه‌ پێشبینی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ چیندا كردبوو كه‌ هه‌موو پێشبینه‌كانی وه‌كو خۆی ده‌رچوون له‌باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ و سه‌ره‌تاكه‌ی و چۆنیه‌تی ڕێژه‌ی دابه‌زینی ژماره‌ی توشبووانه‌وه‌.

.

به‌پێی ڕۆژنامه‌كه‌، ئه‌و زانایه‌ پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه‌ زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 200 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ بمرن و 80 هه‌زار كه‌سیش تووشی ببن له‌ چیندا و بۆ دواجاریش هه‌مووی وه‌كو خۆی ده‌رچوو.

.

به‌پێی نوێترین پێشبینه‌كانیشی له‌سه‌ر كۆرۆنا، ئه‌و زانا كیماییه‌ پێوایه‌ ئه‌و په‌تایه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی تری جیهان كۆتای دێت و ده‌شڵێت: “له‌ ئێستادا گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كۆنترۆڵی ترس و پشێویی بكرێت”.

.

هه‌ر به‌پێی ڕۆژنامه‌كه‌، ژماره‌یه‌كی تری شاره‌زای بواره‌كه‌ له‌وانه‌، سێرگی كیسیلیۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی پێشكه‌وتووی خانه‌كان له‌ په‌یمانگای پاڤلۆڤ ڕایگه‌یاندووه‌، ڤایرۆسه‌كه‌ لاواز ده‌بێت و نیشانه‌ كلینیكیه‌كانیشی به‌و شێوه‌ به‌هێزه‌ی ئێستا به‌ده‌رناكه‌وێت و به‌ته‌واوه‌تی لاواز ده‌بێت”.

.

لای خۆشیه‌وه‌، دكتۆر ئه‌لیكسنده‌ر میاسنیكۆڤ ده‌ڵێت، “هەموو نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسی سنورێكی هه‌یه‌، گه‌ر كۆتایی هات، ئه‌وا ڤایرۆسه‌كه‌ش كه‌ ده‌بێته‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌ ده‌مرێت”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل