fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

رێگه‌یه‌كی تازه‌یه‌ بۆ لەناوبردنى خانە شێرپەنجەییەکانى مرۆڤ

زاناكان به‌ به‌كتریا شه‌ڕی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مرۆڤ ده‌كه‌ن 

18:44 یه‌ك شه‌ممه‌ 16 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

زانایانى زانکۆى کۆڵۆمبیا لە شارى نیویۆرکى ئەمریکا رێگەیەکى تازەیان دۆزیوەتەوە بۆ لەناوبردنى خانە شێرپەنجەییەکانى مرۆڤ لە ڕێگەى بەکتریاى پرۆبایۆتیک کە بەکتریاکە داتا دەکرێتەوە بۆ ئەوەى بتوانێت خانە شێرپەنجەییەکان بدۆزێتەوە و چارەسەرى پێویستیان بداتێ.

.

پێگەى “ساینس فۆکس” تایبەت بە هەواڵی زانستى سەبارەت بە ڕێگە نوێیەکە بڵاویکردوەتەوە، ئەم چارەسەرە بە یەکێک لە چارەسەرە “بەرگرى”یەکان هەژمار دەکرێت، واتە پشت بە سیستمى بەرگرى لەش دەبەستێت بۆ بەرەنگاربونەوەى خانە شێرپەنجەییەکان.

.

رونیشیکردوەتەوە، چارەسەرەکە دەبێتە هۆى ئەوەى سیستمى بەرگرى لەش خانە تەندروستەکان لە خانە تێکچوو و خانە بیانیەکان جیابکاتەوە، هەروەها وەڵامدانەوەى سیستمى بەرگرى ڕێکدەخات و سیستمەکە چالاک دەکات بۆ ئەوەى لە حاڵەتى بەرگریدا بێت.

.

ئەو زانایانە باسیان لەوەکردووە، سەرەڕاى سەرکەوتنى چارەسەرەکە بەڵام چەند کاریگەریەکى سلبى هەبووە.

.

پرۆفیسۆر “تال دانینۆ” لەو بارەیەوە ئاماژەى بەوەداوە “ئەو ڕێگا نوێیە بووەتە هۆى ئەوەى بیر لە داتاکردنەوەى بەکتریاکە بکەینەوە بەشێوەیەک کە راستەوخۆ بگاتە خانە پیسەکان و بیکاتە ئامانج”.

.

دەشڵێت، ویستمان “بەکتریاى پرۆبایۆتیک” داتا بکەینەوە تا بتوانێت چارەسەرى پێویست بگەیەنێتە خاڵى بەرپرس لە هاندانى ئامێرى بەرگرى خانەکە  بەبێ ئەوەى هیچ زیانێکى لاوەکى هەبێت.

.

بەپێى پێگەکە، دواتر تاقیکردنەوە لەسەر مشکى تاقیگە کراوە کە توشبوى شێرپەنجە بوە و بەکتریا داتا کراوەکە توانیویەتى خانە پیسەکان بدۆزێتەوە و پێوەى بلکێت و ئەو دەرمانەى تێیدا بوە بیکاتە خانە پیسەکانەوە.

.

لە بنەڕەتدا پرۆبایۆتیک بەو بونەوەرانە دەوترێت کە زۆر وردن لە کاردا و تەندروستى ئەو شوێنە بەهێز دەکەن کە تێیدان، زۆرینەى کاتیش لەسەر شێوەى بەکتریان.

.

شێرپەنجە یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان و ساڵانە ژمارەیەکى زۆر مرۆڤ لەسەرتاسەرى جیهاندا دەکوژێت و جۆرى زۆرە، لە دیارترینشیان شێرپەنجەى “خوێن، سیەکان، پەنکریاس، مەمک جگەر و کۆڵۆن” و چەندین جۆر شێرپەنجەى تر، تائێستا چارەسەرێکى کۆتایى بۆ نەدۆزراوەتەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل