fbpx
Shadow Shadow

زاخۆ؛ کوڕێک دایک و باوکی خۆی کوشت و دەستگیرکرا

18:30 پێنج شه‌ممه‌ 16 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

لە ڕووداوێکدا لە ناو بازاڕی زاخۆ، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ دایک و باوکی خۆی کوشت و پۆلیسێکیشی بریندراکرد، دوای بریندارکردنیشی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

،

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “گەنجەکە تەمەنی 20 ساڵە ئەمڕۆ لەناوی بازاڕی زاخۆ بە چەکی کڵاشینکۆف دایک و باوکی خۆی کوشتووە، کە تەمەنیان نزیکە لە 50 ساڵ.

،

وتیشی، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە، بەڵام تائێستا وردەکاری هۆکارەکەی ئاشکرانەکراوە.

،

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای کوشتنی دایک و باوکی گەنجەکە تەقەی لە هێزەکانی پۆلیسیش کردووە و کارمەندێکی پۆلیسی بریندارکردووە، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی ئەو تەقانەشدا، گەنجەکە لەلایەن پۆلیسەوە بریندارکراوە و دەستگیرکراوە.

،

هێمن سڵێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە، بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل