fbpx
Shadow Shadow

زاخۆ؛ تەرمی گەنجێکی 17 ساڵ دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری گولە بە لاشەیەوە دیارە

08:37 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لە گەڕەکێکی زاخۆ ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ دۆزرایه‌وه‌، كه‌ بە چوار گولە کوژراوە و تا ئێستا نەناسراوە.

,

پۆلیسی زاخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە: “درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، تەرمی کەسێکیان دۆزیوەتەوە کە تەرمەکەی له‌ گەڕەکی کارێزی رۆژھەڵاتی زاخۆ فڕێدراوه،‌ بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ناسنامەی پێنەبوە ھێشتا شوناسی دیاری نەکراوە”.

,

پۆلیسی زاخۆ باسی لەوەشکردووە: “بەپێی پشکنینە دادییەکان دەرکەوتوە ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی 17  ساڵە و بە چەند گولەیەك کوژراوە، کە دوو گولە لەسەری دراون و دوو گولەش لە دەست و قاچی دراون”.

,

ئەوەش خراوەتەڕو، گه‌نجه‌كه‌ له‌و شوێنه‌ نه‌كوژراوه‌ کە تەرمەکەى لێبوە، به‌ڵكو ته‌نها ته‌رمه‌كه‌ی له‌وێ فڕێدراوه‌، ئێستاش لێکۆڵینەوەیان لەبارەی ڕوداوەکەوە بەردەوامە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل