Shadow Shadow

رێگەی هەولێر- كەركوك دادەخرێت

09:23 دوو شه‌ممه‌ 08 نیسان 2019
article image

ناس كورد-

كۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی ئاشكرای كرد “بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پردی پردێ‌ لە پارێزگای كەركوك دادەخرێت”.

لەراگەیەندراوێكی كۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە)ەوە پردی پردی پردێ‌ لەپارێزگای كەركوك بەڕووی هاتووچۆی شۆفێراندا بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ دادەخرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئامانج لەداخستنی پردەكە ئەنجامدانی پڕۆسەی چاكسازیی و نۆژەنكردنەوەی پردەكەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگا و بانەكانی پارێزگای كەركوك.

كۆمسیۆنەكە نۆژەنكردنەوە و چاكسازیكردنی پردەكە بەهۆكارێكی باش دەزانێت بۆ پارێزگاریكردن لەگیانی هاووڵاتیان و سەلامەتی شۆفێران.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل