fbpx
Shadow Shadow

رێکخستنى کارى شۆفێرى تاکسییەکان خرایە بوارى جێبەجێکردنەوە..دەست بەدابەشکردنى لۆگۆ دەکرێت

15:52 سێ شه‌ممه‌ 08 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پلانی ڕێکخستنی کاری شۆفێری تاکسى ئاشکراکرد و ڕایگەیاند “پێدانی لۆگۆ بە سەرجەم تاکسییەکان 180 ڕۆژ دەخایەنێت و بەگوێرەی ڕێنماییە نوێیەکانیش هەرکەسێک پێشینەی تاوانێکی هەبێت ناتوانێت کاری شۆفێری تاکسی بکات”.

.

ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممە،‌ 8ی تشرینی یەکەمی 2019)، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایگەیاند :” گرێبه‌ستی پڕۆژه‌ی پێدانی لۆگۆ بۆ تاكسیه‌كان له‌گه‌ڵ سێ كۆمپانیای ناوخۆیی له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك واژۆ كراوە و به‌گوێرەی گرێبه‌سته‌كه‌ ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ 180 رۆژه ‌و كاركردنی تاكسی به‌ سیسته‌م ده‌كرێت و هێڵه‌كانی ناوخۆی شاره‌كان و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان جیاده‌كرێته‌وه‌”.

.

ئاماژە بەوەشکرا، هه‌ر پارێزگایه‌ك ڕە‌نگێکی تایبه‌تی بە خۆی ده‌بێت و لۆگۆی تاكسیه‌كانی شاری هه‌ولێر سوور و شاری سلێمانی شین و پارێزگای دهۆك ره‌نگی ره‌ش و تاكسی شارۆچكه‌كانیش ڕە‌نگی لۆگۆیان قاوه‌یی، ده‌بێت.

.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا روونکراوەتەوە، له‌مه‌ودوا تاكسی شارێك ناتوانێت له‌ شارێكی دیکە كاربكات و هه‌روه‌ها تاكسی هێڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و ناوخۆی پارێزگاكانیش به‌هه‌مان شێوه ‌ده‌بێت.

.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئەوە خرایە ڕوو، بۆ پێدانی لۆگۆ و كاری شوفێری تاكسی، هه‌ر شوفێرێك ده‌بێت فۆڕمی ئه‌ستۆپاكی ئه‌نجامنه‌دانی تاوان له‌ فه‌رمانگه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوان ببات بۆیان و بیسه‌لمێنێت هیچ تاوانێكی ئه‌نجامنه‌داوه‌، بەپێچەوانەوە  ئه‌وانه‌ی پێشینه‌ی تاوانكارییان هه‌یه‌، به‌پێی ئه‌و سیسته‌مه‌ رێگایان پێنادرێت له‌مه‌ودوا كاری شوفێری تاكسی بكه‌ن.

.

هاوکات ئەوەش ڕوونکرایەوە، هه‌ر تاكسیه‌ك ژماره‌ی تایبه‌تی وه‌كو كۆدێك له‌سه‌ر لۆگۆكه‌ی ده‌بێت و نرخی دانانی لۆگۆكان له‌ شارێكه‌وه‌ بۆ شارێكی تر جیاوازه‌ و لە هه‌ولێر 18 هه‌زار دینار و له‌ سلێمانی 18 هه‌زار و 750 دینار و له‌ دهۆك 12 هەزار و 500 دینار ده‌بێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل