Shadow Shadow

"زۆرترین رێژەی باران لەمێرگەسور باریوە"

رێژەی باران بارین لەناوچەكانی كوردستان لەماوەی 12 كاتژمێری رابردوودا

09:06 چوار شه‌ممه‌ 20 ئادار 2019
article image

ناس كورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی رێژەی باران بارین لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەماوەی 12 كاتژمێری رابردوو، بڵاوكردەوە.

لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، هاتووە “لەپارێزگای هەولێر لەناوچەی مێرگەسور زۆرترین رێژەی باران باریوە كە بڕەكەی (14,6) ملیم بووە و لەپارێزگای دهۆك لەناوچەی ئاكرێ‌ زۆرترین رێژەی باران باریوە كە بڕەكەی (10,2) ملیم بووە و لەپارێزگای سلێمانی لەناوچەی هەڵشۆ زۆرترین باران باریوە كە بڕەكەی (8,4) ملیم بووە، لەپارێزگای كەركوك لەناوچەی دوز زۆرترین باران باریوە كە بڕەكەی (0,8) ملیم بووە و لەپارێزگای هەڵەبجەش لە پێنجوێن زۆرترین باران باریوە كە بڕەكەی (3,8) ملیم بووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە ” لەسەرئاستی هەرێمی كوردستان لەناوچەی مێرگەسور سەر بە پارێزگای هەولێر زۆرترین باران باریوە كە بڕەكەی (14,6) ملیم بووە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل