fbpx
Shadow Shadow

رێژەى بێکارى لە تورکیا بەرزبووەتەوە و  قسەیەکى ئەردۆگان دەرچووانى دانەمەزراو نیگەران دەکات

11:49 هه‌ینی 04 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

 

ده‌سته‌ى ئامارى توركیا رایگەیاند “به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك كاره‌كانیان ڕاگرتووه‌ و به‌وه‌ش ڕێژه‌ى بێكارى بۆ 13 % به‌رزبووه‌ته‌وه”‌.

.

بەگوێرەى ئاماره‌كانى ده‌سته‌ى ناوبراو  ڕێژه‌ى بێكارى یاخود ئه‌وانه‌ى به‌ئاسانى كاریان ده‌ستناكه‌وێت به‌مدواییانه‌ ساڵانه‌ بۆ زیاتر له‌ نۆ سه‌د هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و به‌وه‌ش ژماره‌ى كه‌سانى بێكار له‌توركیادا 4 ملیۆنى تێپه‌ڕاندووه‌.

.

به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى بێكاریشه‌وه‌ ڕە‌خنه‌ى توند ڕووبه‌ڕووى ئه‌ردۆگان و حكومه‌ته‌كه‌ى كراوه‌ته‌وه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌یانتوانیوه‌ به‌ڕێكو پێكى قه‌یرانى دامه‌زراندنى ده‌رچووان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

.

له‌به‌رامبه‌ر به‌ربڵاوى قه‌یرانه‌كه‌دا ئه‌ردۆگان هێرشى كرده‌ سه‌ر ده‌رچووه‌ بێكاره‌كان و ڕایگه‌یاند، ناتوانن كار بۆ هه‌موو ده‌رچوویه‌ك بدۆزنه‌وه‌.

.

سه‌رۆك كۆمارى توركیا، وتیشى :”مه‌رج نیه‌ هه‌ر كه‌سێك زانكۆى ته‌واو كرد یه‌كسه‌ر دابمه‌زرێت ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكات”.

.

ژماره‌یه‌كیش له‌ده‌رچووانى بێكارى توركیا كه‌ قسه‌یان بۆ میدیاكان كردووه‌، نیگه‌رانى خۆیان له‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌ له‌برى ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆگان دڵنیایى بداته‌ ده‌رچووان كه‌چى ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات ئینجا ده‌توانێت دابمه‌زرێت ئه‌وه‌ش به‌ هه‌واڵێكى ناخۆش بۆ سه‌ر ئاینده‌یان ده‌زانن.

.

قه‌یرانى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى بێكارى به‌به‌رده‌وامى له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنى ئه‌و وڵاته‌ ڕە‌تده‌كرێته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ڕە‌خنه‌ى توند له‌حكومه‌ت و حزبه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان ده‌گرن و پێیشانوایه‌ حكومه‌ت ژماره‌ دروسته‌كه‌ى ڕێژه‌ى بێكارى له‌توركیادا ده‌شارێته‌وه‌.

.

چه‌ند ساڵێكه‌ ئابورى توركیا ڕووبه‌ڕووى قه‌یرانى جیاجیا بووه‌ته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ڕێژه‌ى بێكارى و هه‌ڵئاوسان و دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و هه‌ره‌وه‌ها قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى بیانیش ڕووى له‌كه‌مى كردووه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل