fbpx
Shadow Shadow

رێواز فایەق شێوازى دەستبەرداربوون لە موچەى خانەنشینى ڕوندەکاتەوە “پڕکردنەوەى بەڵێننامە لە ئێستادا بەهاى یاسایی نییە”

14:07 شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، دواى پەسەنکردنى پڕۆژە یاساى چاکسازى لەلایەن سەرۆکى هەرێمەوە، 30 ڕۆژ دیاریدەکرێت بۆ دەستبەرداربوون لە مافى خانەنشینى، پێش ئەو وادەیە هەر کەسێک بەڵێننامە پڕ بکاتەوە لەڕووی یاساییەوە بەهای نابێت و مافی خانەنشینبوونی هەر دەمێنێت.

.

رێواز فایەق لە پۆستێکدا لە هەژمارى فەرمى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى “خانەنشین بوون بۆ هەموو ئەوانەی لەخوار تەمەنی 60  ساڵن لەعێراق و خوار 63 ساڵن لە هەرێم ، ئیجباری نییە، بەڵام ئەگەر تەمەنی 45 ساڵیان تەواو کرد و 15 ساڵ خزمەتیان هەبوو، چ لە عێراق بن یان لە هەرێم دەتوانن خانەنشین ببن، ئەگەر نەیانەوێت خانەنشین ببن ، یاسا ناچاریان ناکات بە خانەنشین بوون، بەڵکو دەتوانن بگەڕێنەوە سەر کاری پێشوویان”.

.
باسى لەوەشکردووە “سەبارەت بە پەرلەمانتارانی هەموو خولەکانی پەرلەمان، بە پێی بڕگەی(چوارەم)لە ماددەی(۷)ی یاسای چاکسازی،تەمەنیان هەرچەند بێت و خزمەتیان هەرچەند بێت و بڕوانامەیان هەرچی بێت، دەتوانن دەستبەرداری خانەنشینی ببن وەک پەرلەمانتار، ئەم دەستبەرداربونە ڕێگر نییە لەوەی دواتر بە پێی یاسای خانەنشینی بەرکار لە هەرێم(شارستانی یان سەربازیی) خانەنشین ببن”.

.
رێواز فایەق دەڵێت، هەر پەرلەمانتارێکى خولی پێنجەم و خولەکانی تر، کە خواستیانە بەم یاسایە خانەنشین نەبن، لە ماوەیەک کە لە (30)ڕۆژ لە ڕێکەوتی بەرکاربوونی یاساکە تێپەڕنەکات، دەتوانن لە دیوانی پەرلەمان داوا پێشکەش بکەن” دوای بەرکاربوونی یاساکە، دیوانی پەرلەمان دەستپێکردنی وادەکە بەشێوەی یاسایی ڕادەگەیەنێت و هەر پەرلەمانتارێک لەو (۳٠)ڕۆژەدا داوای دەستبەرداربوون پێشکەش بکات ئیتر مافی خانەنشینی نامێنێت .

.

جەختیشیکردووەتەوە “پێش ئەو وادە و ڕێوشوێنەی لە بڕگەی چوارەمی ماددەی (7) باسکراوە، هەر پەرلەمانتارێک پێشتر فۆرم و داوا پێشکەش بکات، لەڕووی یاساییەوە بەهای نابێت و مافی خانەنشینبوونی هەر دەمێنێت”.

.
بریارە یاساکە ڕۆژی یەکشەممە ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێم بکرێت، بۆ ئەوەى واژۆى بکات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل