Shadow Shadow

ریاڵ مەدرید ڤاندایک دەکاتە شوێنگرەوەی ڕامۆس

14:56 یه‌ك شه‌ممه‌ 26 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ئەگەری ڕۆشتنی  سێرجیۆ ڕامۆس لە یانەکەیان، دەیانەوێت ڤێرگیل ڤان دایکی هۆڵەندی بکەنە شوێن گرەوەی.

.

ڕۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاویکردووەتەوە، یانەی شاهانە پلانێکیان داناوە کە لە ئەگەری جێهشتنی یانەکەیان لەلایەن ڕامۆسی کاپتنەوە،  ئەوا راستەوخۆ هەوڵ بۆ گواستنەوەی ڤاندایکی بەرگریکارە هۆڵەندییەکەی یانەی لیڤەرپوڵ  دەدەن.

.

مارکا ئاماژەی بەوەشداوە،  بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکە ئامادەن پارەیەکی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە خەرج بکەن.

.

هەوڵەکانی مەدرید بۆ گواستنەوەی ڤاندایک لە دوای ئەوە دێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کە لە هاوینی ئەمساڵ رامۆسی بەرگریکار یانەکەی جێدەهێڵێت.

.

ڤێرخل ڤاندایک تەمەن 27 ساڵ ساڵی ساڵی 2017 بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ ڕوویکردە یانەی لیڤەرپوڵ و لەم وەرزەدا ئاستێکی خەیاڵی لەگەڵ یانەکەی پێشکەشکرد و خۆیان گەیاندە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل