fbpx
Shadow Shadow

ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی گەورە کەوتوونەتە گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر

16:50 شه‌ممه‌ 25 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدرید نزیکە لەوەی گرێبەستێکی گەورەی گواستنەوەی گەورە لەسەر یاریزانێک واژوو بکەن و ئەستێرەیەکی یانە مەدریدییەکە بەرەو ئینگلتەرا بچێت.

،

ڕۆژنامەی سەنی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی لیڤەرپوڵ خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئیسکۆ دەربڕیوە، یانە مەدریدییەکە ڕەزامەندییان نیشانداوە ئەستێرەکەیان پێشکەش بەو یانەیە بکەن، بەڵام بەبێ مەرجیش نا.

،

ئه‌و ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەکردووە: ” کاگێڕیی ڕیاڵ مەدرید به‌ به‌رپرسانی لیڤه‌رپوولیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ مەرجی گرێبەستکردن لەگەڵ ئیسکۆ ئەوەیە کە بڕی پارەی گواستنەوەکە لە 60 ملیۆن پاوەند کەمتر نەبێت”.

،

ڕۆژنامە بەڕیتانییەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، تائێستا لیڤه‌رپوول ئاماده‌یه‌ 50 ملیۆن پاوه‌ند له‌ به‌رامبه‌ر ئیسكۆ بداته‌ مه‌درید، به‌ڵام ئه‌و گرێبەستەکە ڕەتکراوەتەوە.

،

سەن باسی لەوەشکردووە، لە ئەگەری شکستهێنان لەو گرێبەستەدا لیڤه‌رپوول پلانی دووەمی هەیە و  فابیان رۆیز، یاریزانی یانه‌ی ناپۆلیی ئیتالی پلانی جێگرەوەی یانەکەی یۆتگن کڵۆپە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل