Shadow Shadow

ڕۆیتەرز: ئەمریکا لە سزادانی جەواد زەریف پاشگەز بووەتەوە

13:18 هه‌ینی 12 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمریکا لە سزادانی جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پاشگەز بووەتەوە و بۆنایخاتە لیستی سزادراوانەوە.

.

ئەمڕۆ هەینی 12ی تەمموزی 2019، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، کۆشکی سپی لە سزادانی جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پاشگەزبووەتەوە بە ئامانجی ئەوەی درگایەکی دیبلۆماسی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بهێڵێتەوە.

.

سەرچاوەکەی ڕۆیتەرز ئاشکرای کردووە، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدا نەبووە هاوتا ئێرانییەکەی بخرێتە ناو سزاکانی وەزارەتی خەزێنەوە.

.

ئەمە لە کاتێکدایە، مانگی ڕابردوو، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا جەواد زەریف بۆ لیستی سزادراوان زیاد دەکات، بەڵام تا ئێستا هێچ بڕیارێک لەوبارەوە نەدراوە.

.

لەکاردانەوەی ئەو لێدوانەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، نەخۆی و نە ئەندامانی خیزانەکەی هیچ ژمارە بانکییەک یان موڵکێکیان لە دەرەوەی وڵات نیە بۆیە بڕیاری سزادانی ئەمریکای بەلاوە گرنگ نابیت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل