fbpx
Shadow Shadow

رۆژنامەیەکى تورکى؛ هەدەپە بەرنامەڕێژى دەکات بۆ کشانەوە لە پەرلەمان و شارەوانییەکان

13:55 دوو شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

رۆژنامەیەکى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا ئاشکراى کرد “پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) پلانى ئەوەى هەیە لە پەرلەمان و شارەوانییەکانى تورکیا پاشەکشە بکات.

.

رۆژنامەى (بیرگون)ى تورکى لە میانەى بڵاوکردنەوەى راپۆرتێکدا ئاماژەى بەوە کرد “ئەنجومەنى باڵاى هەدەپە رۆژى چوارشەممەى داهاتوو کۆدەبێتەوە و راپۆرتێکى وردودرشت لەبارەى رێگریکردن لە کارى سەرۆک شارەوانییەکانى پارتەکەیان دەخەنەڕوو کە بەربەستیان بۆ دروستدەکرێت و ژمارەیەکى زۆریان لە کارەکانیان دوورخرانەوە”.

.

بەگوێرەى راپۆرتى رۆژنامەکە “لەناوخۆى هەدەپەدا دەنگى کشانەوە لە پەرلەمان و شارەوانییەکان زیادى کردووە و کۆبوونەوە باڵاکەى هەدەپە ئەو بژاردەیە دەخاتە بەر باس و بڕیارى لەبارەوە دەدات”.

.

راپۆرتى رۆژنامەکە روونیدەکاتەوە “لەدواى کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکە راپۆرتێکى سەربەخۆ بڵاودەکرێتەوە و بڕیارى کشانەوەکە دەدرێت”.

.

کۆبوونەوەکەى هەدەپە لە کاتێکدایە لەلایەن دەسەڵاتدارانى تورکیاوە ژمارەیەک لە سەرۆک شارەوانییەکانى هەدەپە لە کارەکانیان دوورخرانەوە و لەبرى ئەوان قەیوم دانراوون.

.

هەدەپە خاوەنى 69 سەرۆک شارەوانییە کە لە ئێستادا 24 سەرۆک شارەوانییان دوورخراونەتەوە و هەروەها لە پەرلەمانى ئەو وڵاتەش لە کۆى 589 کورسى خاوەن 62 کورسى پەرلەمانە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل