fbpx
Shadow Shadow

"بەرهەمى ئەو سیاسەتە ساڵی داهاتوو بەڕوونی دەردەکەوێت"

رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی:”گەمژەیی ترەمپ” ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ڕادەستى ڕوسیا دەکات

12:45 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکرده‌وە، سیاسەتە هەڵەکانی ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ڕێگە خۆشکەربووە بۆ ڕوسیا بۆ ئەوەی هەژموونی لە ناوچەکە بەرەو هەڵکشان ببات.

.

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، پاشەکشەی بایەخدانی ئەمریکا بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ناوچەکە بەرەو سەردەمێکی نوێ دەبات. ئەو کاتەی کە ترەمپ بڕیاریدا دەست لە هاوپەیمانەکانی هەڵبگرێت لە ناوچەکە، ڕکابەرەکانی ئەمریکا دەستیانکرد بە قایمکردنی جێی پێی خۆیان لە ناوچەکە.

.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەمریکا بەدرێژایی مێژووی خۆى لە ناوچەکە هەموو کارتەکانی یارییەکەی بەدەستەوە بووە، بەتوندیش بەرگریی لە بەرژەوەندییەکانی خۆیکردووە لەو ناوچەیە، بەڵام ئەو سیاسەتە بە هاتنی ترەمپ گۆڕانکاری بەسەردا هات، “ئەوەش بەهۆی گەمژەیی ئەو سەرۆکەوە بووە کە بە تێڕوانینێکی تەسکەوە سەیری بەرژەوەندی وڵاتەکەی کردووە، بەرهەمی ئەو سیاسەتە گەوجەش ساڵی داهاتوو بەڕوونی دەردەکەوێت”.

.

لەڕاپۆرتەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، بەهاناوەنەچوونی سعودیە لەکاتی هێرشکردنە سەر کۆمپانیای “ئارامکۆ” لەلایەن بریکارەکانی ئێرانەوە، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا، دەستبەرداربوونى کوردەکان بەجێهێشتنیان بەتەنیا بەرامبەر بە لەشکرکێشییەکانی تورکیا، هۆکارن بۆ ئەوەی هێزیکی دیکە لە ناوچەکە وەک ڕوسیا دەربکەوێت.

.

ڕۆژنامە بەریتانییەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا، ئاماژە بە جموجۆڵە دیبلۆماسییەکانی ڕوسیا دەکات لە ناوچەکە، بەتایبەتی سەردانەکه‌ی پۆتین بۆ ریازی پایتەختی سعودیە، سەردانی بەردەوامی کەسانی دیبلۆماسی ڕوسی بۆ بەغدا، بەیروت و هەولێر، پێیوایە ئەوانە هەموو نیشانەی ئەوەن کە هەژموونی ئەمریکا لە ناوچەکە لاواز بووە.

.

روونیشیده‌كاته‌وه‌، لاوازبوونی ڕۆڵی ئەمریکا لە ناوچەکە، زیاتر هانی ئێرانی داوە بە ویستی خۆی مانۆڕی سیاسی ئەنجام بدات.

.

بەگوێره‌ی راپۆرتەکە، ئێران لەئێستادا بۆ یەکەم جار لەسێ بەرەوە دووچاری کێشەی قوڵ بووەتەوە ئەوەش لە عێراق و لوبنان و لە ناوخۆی ئێران، بەتایبەتی دوای هەڵکشانی خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی ئێران، ئەمەش وا دەکات ناوچەکە بەرەو هەڵدێر و بۆشایی ئەمنی بڕوات بە تایبەتی کە ئەمریکا تائێستا نایەوێت درک بە ئەنجامە مەترسیدارەکانی ئەو سیاسەتە بکات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل