fbpx
Shadow Shadow

رۆژنامه‌یه‌كی ئەمریکی جۆری سزاکانی ئەمریکا بەسەر عێراقدا ئاشکرا دەکات

14:13 سێ شه‌ممه‌ 07 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی، بڵاویکردەوە، گەورە بەرپرسانی ئەمریکا لە ئێستادا سەرقاڵی داڕشتنی ئەو سزایانه‌ن کە دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هەڕەشه‌ی سەپاندنی دەکات به‌سه‌ر عێراقدا، ئەگەرهاتوو ئه‌و وڵاته‌ سوربوو لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکەکەی.

.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست)ی ئەمریکی كه‌ له‌ژماره‌ی ئەمڕۆ (سێشەممە)دا، بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، لە ئێستادا بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریکا سەرقاڵی داڕشتنی ئەو سزایانه‌ن کە بڕیارە ترەمپ بەسەر عێراقدا بیسەپێنێت ئەگەر هاتوو عێراق سور بوو لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا .

.

ڕاپۆرتی رۆژنامه‌ ئەمریکییەکە، باسی لەوەکردووە، ئەو سزایانە بە هیچ شێوەیەک ئاسایی نین، ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارتی گەنجیینەکانی ئەمریکا و کۆشکی سپی ڕۆڵی سەرەکییان دەبێت لە گەڵاڵەکردنی سزاکان، چونکە سزاکان بەسەر وڵاتێکی هاوپەیماندا دەسەپێنرێت کە ماوەی دوو دەیەیە ئەمریکا پاڵپشتی دەکات و ملیارەها دۆلاری لە پێناودا خەرجکردووە.

.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، وتوێژەکان دەربارەی ئەو سزایانە تائێستا لە ناو ئیدارەی ئەمریکادا لە قۆناغی سەرەتایدایە، چونکە ئەمریکییەکان چاوەڕێی دوا هەڵوێستی عێراق دەکەن لەسەر ئەو پرسە و دەیانەوێت دڵنیابن لە کۆتا هەڵوێستی عێراق ئایا سورە لەسەر بڕیارەکەی یاخود نا؟.

.

ڕاپۆرتەکە جۆری سزاکانی ئەمریکاشی خستووەتە ڕوو و ئاماژەی بەوەکردووە کە سزاکان لەو جۆرانەن کە لەڕێگەیەوە ئەمریکا دەتوانێت حکومەتی عێراق و لایەنە عێراقییەکان بە تەواوەتی  گەمارۆ پەراوێز بخات.

.

لە ڕاپۆرتەکە ئەوەشخراوەتە ڕوو، قەدەغەکردنی مامەڵەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەگەڵ عێراقدا لە قورسترین جۆری ئەو سزایانەیه‌، ئاماژە بەوەشکراوە، قەدەغەکردنی مامەڵەی دارایی و ئابوری هەر لایەنێک لەگەڵ دامەزراوە داراییەکان و ئابورییەکان ئەمریکا بە توندترین سزای ئابوری لە قەڵه‌م دەدرێت.

.

دوێنی (دووشەممە)، دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەئەنجامی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق لەسەر پڕۆژە بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکان لەعێراق هەڕەشه‌ی سەپاندنی سزای توندی کرد  بەسەر عێراقدا.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل