fbpx
Shadow Shadow

 رووى دووەمى تەکنەلۆژیا… چۆن منداڵەکانمانى زیاتر دووچارى خەمۆکى کرد؟

19:32 شه‌ممه‌ 31 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بە گوێرەی توێژینەوە زانستییەکان، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی خەمۆکی و خۆکوشتن لەنێوان منداڵان و مێرد منداڵان.

.

لەمیانەى ڕاپۆرتێکی بەریتانی تایبەت بە ژیانی منداڵان،کە سەرەتای ئەمساڵ بڵاوکراوەتەوە و زیاتر لە چل هەزار خێزانى وەک نموونە بۆ ڕوپێوییەکە وەرگرتووە، دەرکەوتووە ڕێژەی بەختەوەری لە نێوان منداڵان بە تایبەتی ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 15 ساڵانە،  کەمبووەتەوە.

.

ڕوپێوییەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، زیاتر لە  دوو سەد هەزار منداڵ لە بەریتانیا بەهۆی تەکنەلۆجیاوە هەست بە بە ختەوەری ناکەن و نیشانەکانی خەمۆکیان پێوە دیارە، ئاماژەشى بەوە کردووە کە منداڵانی 25 ساڵ لەمەوبەر زۆر بەختەوەرتربوون  بەراورد بە منداڵانی ئێستا.

.

ڕاپۆرتەکە جەختی لەوەکردوەتەوە، توڕە کۆمەڵایەتییەکان، وایکردوە زۆربەی منداڵان و مێرمنداڵان لە هەردوو ڕەگەز، ڕازی نەبن لەسەر شێواز و ڕوخساریان، زۆر جاریش لەکاتی بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان توشی گاڵتەجاڕی و تەنز دەبن لەلایەن هاوڕێکانیانەوە، ئەمەش وایکردووە، کە زیاتر گۆشەگیر و دوورەپەرێزبن لە  کۆمەڵگە.

 رووى دووەمى تەکنەلۆژیا... چۆن منداڵەکانمانى زیاتر دووچارى خەمۆکى کرد؟

.

ڕوپێوییەکە روونیدەکاتەوە، لەساڵی 2010 ڕێژەی بەختەوەری لەگەڵ هاوڕێ لە 10 نمرە 8.99 بووە، بەڵام لەئێستادا ئەو ڕێژەیە کەمبوەتەوە بۆ 8.59، هەر بەگوێرەی ڕوپێوییەکەش لە 11.8 % منداڵان لە سەر ئەدای  قوتابخانەکانیان ڕازی نین ئەو ڕێژەیەش بەراورد بە پار زۆر بەرزبووەتەوە کە ڕێژەکەی 2.8% بووە.

.

لێکۆڵینەوە دەروونییەکان دەریانخستوە، پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا، ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و خەمۆکیدا هەیە بە تایبەتی لەنێوان ئەو  منداڵانەی کە  تەمەنیان لەنێوان 13 بۆ 18 ساڵاندایە.

.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش لەنێوان هەردوو زانکۆی سان دییگۆ و فلۆریدای ئەمریکی، لەئێستادا نیشانەکانی خەمۆکی و زیادبوونی ڕێژەی خۆکوشتن لە نێوان مێردمنداڵان بەهۆی بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرزبووەتەوە، بەراوورد بە ساڵانی2010 -2015 .

.

هاوکات لێکۆڵینەوەیەکی زانایەکی دەروونناسی ئەمریکی بەناوی جان تۆێنجی، ئاماژە بەوە دەکات منداڵان و مێردمنداڵانی ئێستا بەراورد بە نەوەکانی پێش خۆیان زۆر خەمۆکن، هۆکارەکەشی گەڕاندەوەتەوە بۆ ئەوەی کە لەئێستادا، منداڵان و مێردمنداڵان زۆربەی کاتەکانیان بەدیار کۆمپیوتەر و تابلێتەکانیانەوە بەسەر دەبەن، کەمترین پەیوەندیان لەگەڵ کۆمەڵگای دەوروپشتیان هەیە، ئەمەش وایکردووە گۆشەگیربن هەست بە خەمۆکی بکەن.

 رووى دووەمى تەکنەلۆژیا... چۆن منداڵەکانمانى زیاتر دووچارى خەمۆکى کرد؟

.

هەر لەو باریەوە گۆڤاری “تایم”ى ئەمریکی، جەختی لەوەکردوە، ئەو گەنجانەی کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن، زیاتر دوچاری خەمۆکی و توشبون بە نەخۆشییە دەروونییەکان دەبن، هەر ئەوەش هۆکاری سەرەکییە بۆ نەمانی متمانەبوون بە کەسایەتییەکانیان.

.

بە گوێرەی گۆڤاری “تایم”ی ئەمریکی، تۆڕی کۆمەڵایەتی  ئینیستاگرام، خراپترین پێگەیە، لە سەر باری دەروونی منداڵان و مێردمنداڵان، چونکە لەکاتی بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان زۆر جار تووشی گاڵتەجاڕی دەبن لەلایەن کەسانی ترەوە، زۆرجاریش هەر بەو هۆیەوە ڕوخساری  خۆیان لەگەڵ کەسانی تر بەراورد دەکەن ئەوەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی خۆیان بەکەم بزانن و متمانەیان بەخۆ نەمێنێت.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل